ئێران بوو بە سەروکی تاقمی حەفتا و حەوت
شوبات 24, 2017 17:07 Asia/Tehran
کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرۆکایەتی وڵاتانی تاقمی حەفتا و حەوتی ڕێکخراوی نەتەوەکانی خرایە ئەستۆ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بە کۆی دەنگی ئەندامانی تاقمی حەفتا و حەوت، ڕەزا نەجەفی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەقامگرتوو لە ڤیەنا، سەرۆکایەتی وڵاتانی تاقمی حەفتا و حەوتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەنای بۆ ماوەی یەک ساڵ گرتە ئەستۆ.
تاقمی حەفتا و حەوت گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وڵاتانی ڕوو لەگەشە لەڕێکخراوی نەتەوەکانە.
ئەم تاقمە پاژدەی ژووئەنی ساڵی 1964 و لەلایەن حەفتا و حەوت وڵاتی ڕوو لەگەشە و لە کۆتایی یەکەمین کۆنفرانسی بازرکگانی و گەشەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئانکتاد لە ژنڤی سویسرا دامەزراوە.