ڕۆڵی ئێران لە نێو گەڵاڵەی جیهانیی چارەسەری قەیرانی دیاردەی تەپ و تۆز
سەرۆکی پرۆگرامی ژینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : ئێران توانیویەتی دیاردەی تەپ و تۆز لە ئاستێکی جیهانی بخاتە بەرباس و وڵاتانیش لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هان بدات .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێریک سولهام سەروکی بەرنامەی ژینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی هەینی لە شازدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ژینگە لە تاران وتیشی : ئێران ساڵی دووهەزاروشازدە لە پەسەند کردنی ڕێککەوتننامەی کەم کردنی تەپ و تۆز لە ئاستی جیهانی دەورێکی زۆری هەبووە .
ئێریک سولهام وتیشی : تائێستا بڕیارنامەگەلی زۆر سەبارەت بە پرسەکانی ژینگەیی پەسەند کراوە کە یەکێک لەوانە لە بواری چاکسازی شێوازی کشت و کاڵ و چۆنیەتی جوتیارییە.
ناوبراو هەروەها وتی : لە ئێران چەشنی جوربەجۆری گیانلەبەر بەرەوڕووی لەناوچوونن کە بەرنامەی ژینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئامادەیە هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ ئێران بکات.
سەرۆکی بەرنامەی ژینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان گرفتی ژینگەی بە جیهانی وەسف کرد ووتیشی : پرسی ژینگە لە خرابترین خاڵی مێژوویی مرۆڤایەتییە و دەبێ هەموو وڵاتان بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لە تەنیشت یەکتر دابن .
شازدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ژینگە ئەمڕۆ هەینی بەدروشمی ئابووریی کەسک، ئابووری خۆڕاگرانە، بە ئامادەبوونی بەشگەکانی ئێرانی و بیانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە تاران دەستی بەکار کرد .