گۆڕانی کاتژمێری پەخشی بەرنامەکانی ڕادیۆ کوردی تاران
ئادار 20, 2017 09:13 Asia/Tehran
کاتژمێری پەخشی بەرنامەکانی ڕادیۆ کوردی تاران لە سەری ساڵی نوێ دا دەگۆڕدرێت و کاتژمێرێک دەکێشرێتە بەرەوە.
بەسەرنج دان بەوەی کە لە کاتژمێری دوازدەی شەوی ڕۆژی دووشەممە 30/12/96 کاتژمێری ڕەسمی وڵات ، کاتژمێرێک دەکێشرێتە بەرەوە، کات و ساتی پەخشی بەرنامەکانی رادیۆ کوردی تاران بەم جۆرەی لێدێ :
بەیانیان سەرباری گۆڕانی کاتی رەسمیی وڵات هەروک جاران 8 تا 08:50ی سەرلە بەیانی بەرنامەکان بڵاودەبنەوە.
بەڵام ئێواران کاتی پەخشی بەرنامەکان دەکەوێتە کاتژمێر 6 ی سەر لە ئێوارە تا 07:45ی سەر لە ئێوارە بە کاتی تاران لە بەشی سۆرانی دا .