پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی
بسماللهالرّحمنالرّحیم یا مقلّب القلوب و الأبصار. یا مدبّر اللّیل و النّهار. یا محوّل الحول و الأحوال. حوّل حالنا الی احسن الحال.
لە دایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتمەی زەهرا سدیقەی کوبرا (س) و هەروەها جەژنی نەورۆز لە هەموو ئێوە هاوڵاتیانی خۆشەویست پیرۆزبایی دەکەم.
جەژنتان پیرۆز بێت هاوڵاتیانی ئازیز . گەلی مەزنی ئێران .
گەنجانی خۆشەویست . چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر . بەتایبەت پیرۆزبایی عەرز دەکەم لە بنەماڵەی خۆشەویستی شەهیدان و جانبازان و ئیسارگەران .
هەروەها لە هەموو ئەو گەلانەی کە ئاشنای جەژنی نەورۆزن و بەرزی ڕادەگرن.
سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە بۆ جارێکی دیکە دەرفەتی ئەوەی دا جەژنی نەورۆز لە ئێوە گەلی خۆشەویستی ئێران پیرۆزبایی کەم .
هیوادارین کە ساڵێکی زۆرباش و پیرۆز و موبارەک و خاوەن بەرەکەت پڕ لە ئاسوودەیی چاوەڕوانی گەلی ئێران بێت.
ساڵی 96 ئینشائەڵڵا ساڵێکی خۆش بێت بۆ هەموو گەلی ئێران و بۆ هەموو موسوڵمانانی جیهان . هەموو ئێرانیانی خۆشەویست ئینشائەڵڵا لەم ساڵەی کە لەم کاتە دا دەست پێبوو بەر ڕەحمەت و کەرەمی ئیلاهی بکەون.
ئەگەر بمانهەوێ ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگێنین ساڵی 95 دەبێ بڵێن ئەو ساڵە وەک هەموو ساڵانی دیکە
هەندێ غەم و شادی هەبوو ، تاڵی و شیرینایی هەبوو مەبەستم تاڵی و شیرینی بۆ گەلە.
مەبەستم پرسی تاکەکەسی خۆم نییە .
هەم شیرینمان هەبوو لە ساڵی ڕابردوودا کە ئەم شادیانە دەگەڕێتەوە بۆ سەروەری نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی ، هەوڵ و هیمەتی گەنجان و هەنگاوی باوەڕدارانەی گشت داگر لە سەرانسەری وڵات دا .
هەندێ تاڵ و تفتیشمان هەبووە .کە زیاتر تایبەتە بە پرسی کۆمەڵایەتی و ئابووری کەئاماژەیان پێ دەکەم . سەروەریی ئێران و گەلی خۆشەویستمان لە ساڵی 95 دا لەسەرانسەری ساڵ دا دیار بوو .
لەسەرتای ساڵەوە تا کۆتایی ساڵ .
دوژمنانی ئێمە لە هەموو جێگایەکی دونیا دانیان نا بە دەسەڵات و هێزی گەلی ئێران و مەزنایەتی گەلی ئێران .
شووناسی گەلی ئێران خۆی لەسەرانسەری پرسە جیاجیاکانی مرۆیی نیشان دا .
بە بێ ڕێزییەک کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەرحەق بە گەلی ئێران کرا خەڵک بە جۆش و خرۆش و بە غیرەت و هێممەتەوە لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان دا وڵامیان دایەوە .
لە ڕۆژی قودس دا لە مانگی موبارەکی ڕەمەزان، کۆبوونەوەی مەزنی جەماوەر شووناس و ئامانجەکانی ئەم وڵاتەی بە هەموو دونیا نیشان دا.
ئاسایشی وڵات لە ژینگەی پڕ لە هەژانی ناوچەکە و جیهان شاندەرێکی زۆر گەورە و دیار بۆ گەلی ئێرانە.
ئەمڕۆ دەورووبەری ئێمە وڵاتانێک کە دراوسێی ئێمەن لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات تا باکووری ڕۆژاوای وڵات ، وڵاتان تووشی نائەمنین، ناوچەکە تووشی نائەمنییە .
شوکر بۆ خودا گەلی ئێران بە درێژایی ساڵ ئاسایشێکی پاوەجێی هەبوو . ئەو هیممەتە گەنجیانەی کە من ئاماژەم پێکرد دەگەڕێتەوە بۆ ئاگاداری لە چالاکی هەزاران تاقمی لاو لە سەرانسەری وڵات دا کە خەریکی چالاکی پڕ جوش و خرۆشی خۆیان لە بواری زانستی لە بواری فەرهەنگی لە بواری وەرزیشی لە بواری بەرهەم هێنان سەرقاڵن.
خەریکن کاری نوێ و داهێنانی نوێ دەخەنە ڕوو .
بۆ دواڕۆژی وڵات پاشەکەوتی دەکەن . ئەو هەنگاوە باوەڕدارانەی کە ئاماژەم پێ کردن مەبەست ئەو کۆڕ و کۆبوونەوە دینییە پڕجۆش و خرۆشانەن کە لەسەرانسەری ساڵ دا بوونیان هەبوو .
تایبەت بە پرسەکانی ئیمامان (ع) تایبەت بە پرسە گرینگەکانی دینی ، لە ئیعتکاف و عیبادەت و مانگی ڕەمەزان و پیاسەی ئەربەعین و کۆبوونەوە گرینگەکانی عاشوورا و دەهەی موحەڕەم ئەوانە لەخاڵە باش و شادی هێنەکانی گەلی ئێمە بوون.
تاڵی و سەختییەکان زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ کێشە و گرفتی گوزەرانی خەڵک . چین و توێژە مام نێوەنجی و لاوازەکان بە درێژایی ساڵ هەندێک کێشە و گرفتیان هەبوو و هەیانە لەبەر ئەوەی کە ئاگاداری بارودۆخی خەڵکم لەبەر ئەوە بە هەموو وجودم هەست بە تاڵییەکان دەکەم .
تاڵی ژیانی خەڵک بە تایبەتی خەڵکانی هەژار چین و توێژە نەدارەکان ، کە دەگەڕێتەوە بۆ کێشە و گرفتی ئابووری وەک گرانی ، بێکاری، وەکوو زیانە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆربەیان سەرچاوەی ئابووری هەیە.
وەکوو هەڵاواردن و نایەکسانییەکان .
دیارە هەمووی ئێمە بەرپرسین . هەم لەلای خوای گەورە و هەم لەلای میللەت دەبێ وڵامدەر بین.
من لە ساڵی هەنگاو و کردەوە دا کە ساڵی 95 بوو لە بەرپرسانی بەرێزم ویست ناوەندێک بۆ هەنگاو و کردەوە پێک بێنن پێکیان هێنا کاری چاکیش ئەنجام درا کە ڕاپۆرتەکەیان بە من دا . بەڵام ئەوەی کە ئەنجام دراوە لەگەڵ ئەوەی کە چاوەڕوانیمان بۆ دەکرد مەودای زۆرە.
لە وتارەکەم دا شیدەکەمەوە کە هەندێ شاندەر و ئامار کە دەخرێنە ڕوو لە کاربەدەستان ئاماری باشن . هەندێکیش کە لەلایەن بەرپرسان خۆیانەوە دەخرێنە ڕوو ئاماری باش نین .
ئەمانە بە گشتی دەبێ ببینین. ئابووری خۆڕاگری کۆمەڵێک شتە . ئەم کۆمەڵە شتە ئەگەر تەنیا لە ژێر ناوی ئابووری خۆڕاگری سەرنجی پێ بدرێ لەوانەیە زۆر سەرچاوەی کاریگەریی نەبێت .
من چارەسەری لەوە دا دەبینم کە ئەم کۆمەڵە شتە دابەش بکەین بە خاڵە گرینگەکان.
بۆ هەر بابەتێکی گرنگ و سەرەکی بەشێک لە کات و زەمان دیاری بکەین.
لە بەرپرسان و کەسانی شارەزا لە هەموو خەڵک داوا بکەین هەموو هیممەتی خۆیان لەسەر ئەو خاڵە گرینگانە تەرخان بکەن.
بە بڕوای من چارەسەریی لەوە دایە کە ئەم خاڵە گرینگ و سەرەکییە ئەمساڵ بە دروست بناسین.
ئەمساڵ بە بڕوای من ئەم خاڵە گرینگە بریتییە لە بەرهەم هێنان ، بەرهەم هێنانی نێوخۆیی و دامەزران و زیاتریش دامەزرانی لاوان.
ئەمە ئەو خاڵە گرینگ و سەرەکیانەن .
ئەگەر ئێمە توانیمان لەسەر ئەم خاڵانە چڕ بینەوە و کارەکان لەسەر ئەم بنەمایە پلانڕێژی بکەین پێم وایە تاڕادەیەکی زۆر کارەکە دەچێتە پێشەوە و سەرکەوتنی بەرچاو و هەست پێکراو بە دەست دێت.
کەمن ئینشائەڵڵا لە وتارەکەم دا تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو خاڵە گرینگە ڕوون دەکەمەوە.
لەبەر ئەوە من دروشمی ئەمساڵ بەمجۆڕە ڕادەگەیەنم، ئابووری خۆڕاگرانە بەرهەم هێنان و دامەزران.
یانی ئابووری خۆڕاگرانە نازناوێکی گشتییە دواتر بەرهەم هێنان و دامەزران . ئەمە کۆی ئەو خاڵەیە کە هەموو لا دەبێ لەسەری چڕ بنەوە . داوای من داوای خەڵک لە بەرپرسانی خۆشەویست و بەڕێز ئەوەیە کە
لەسەر ئەم دوو خاڵە چڕ ببنەوە و کارەکان بە پلان بەرنە پێشەوە ئینشائەڵڵا لە کۆتایی ساڵ دا ئەنجامەکەی بتوانن بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە.
هیوادارین کە هەمووی ئێوە لە ژێر لوتف و کەرەمی حەزرەتی بەقیەتوڵڵا (عج) و بە دوعای گیانی پاکی شەهیدان و ئیمامی بەڕێز ساڵێکی شاد و خۆش و ئاوێتەی ئاسایش و ئاسوودەییتان لە پێش دا بێت .
والسّلام علیکم و رحمة الله و برکاته