ئادار 20, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ساڵی نوێ ،ساڵی پێشکەوتن و کاروپێشەی زۆرتر بۆ گەنجانی ئێرانی دەبیت

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی دەسپێکرانی ساڵی هەزارو سێسەدو نەوەدو شەشی هەتاوی ، بەڕاگەیاندنی ئەمە کە بۆ ئێرانی سەربەرز ، دەبێ لەتەنیشت یەکتر دابین ، جەختی کرد: ساڵی نوێ کۆچی هەتاوی ، ساڵی پێشکەوتنی زۆرتر بۆ نەتەوەی عەزیز وکاروپێشەی زۆرتر بۆ گەنجانی ئێران دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆماری ، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دوشەممە بە پیرۆز کردنی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی لە نەتەوەی گەورەی ئێران، ئێرانیانی دەرەوەی وڵات وگشت نەتەوەکانی ناوچە کە ڕێز دەگرن لە نەورۆز ، وتی: پەیامی نەورۆز بۆ هەمووان ، پەیامی لاچوونی کینە ونەفرەتەکانە.

ڕۆحانی وتی: ساڵی هەزاروسێسەدو نەوەدو پێنجی کۆچی هەتاوی ، ساڵی بەڕێوە بردنی سیاسەتەکانی " ئابووری خۆڕاگرانە،  هەنگاونان و کردەوە" و هەروەها جێ بە جێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو، وئەم دووانە لە تەنیشت یەکتر توانیان بۆ نەتەوەی ئێران دەورگیڕانی بەکەڵکیان هەبێت.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕێزگرتنی تایبەت لە وەرزێران و سەنعەتگەرانی ئێرانی ، جەختی کرد: لە ساڵی ڕابردوودا بەرهەمەکانی پێشەسازی وکشت وکاڵی ئێران گەشەی بەرچاو ی هەبێت.

حەسەن ڕۆحانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران توانی بە دیپلۆماسی نەوتی وهەوڵی ئەندازیاران وکارگیڕانی شەریفی ئێرانی، پلە وپێگەی پێشووی خۆیان لە بەرهەم هێنانی نەوت وگاز وەربگرنەوە وئەمە بەمانای گرتنی مافی نەتەوەی ئێرانە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە دان بە پێشکەوتنەکانی پزیشکی وزانستی ئێران یش وتی: بە هەوڵ وتێکوشانی زانایانی ئێرانی ، کۆماری ئیسلامی ئێران پلەی یەکەمی لە باری پێشکەوتنی زانستی لە نێوان وڵاتانی پێشکەوتە ی جیهان لە ساڵی ڕابردوو بە دەس هێناوە. سەرۆک کۆمار لە بەشێکی ترلە قسەکانی خۆیدا بە ئاماژەدان بە بەڕێوە بردنی دوو هەڵبژاردن لەساڵی نەوەدو شەش ، وتیشی: دەبێ بەشداری زۆرینە ، پێشبڕکیی سالم و هەڵبژاردنی یاسایی ، جێی سەرنجی هەمووان بێت.