قاسمی : ئێرانییەکان کۆمەڵگەی مرۆییان کردوەتە قەرزداری خۆیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ل پەیامێک دا دەستپێبوونی ساڵی 1396ی هەتاوی لەگەلی مەزنی ئێران و بنەماڵەی مەزنی ئێرانییەکان لە سەرانسەری جیهان پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن ، بەهرام قاسمی ڕۆژی دووشەممە وتی : گەلی مەزن و خاوەن شارستانیەتی ئێران لە سەردەمی مێژووی بەشکۆ و مەزنی خۆیان نەتەنیا لە چێکردنی ئێران بەڵکوو لە گەشە و پەرەپێدانی ژیانی مرۆیی و بردنەسەری فەرهەنگی جوانی مرۆیی بۆ هەموو ناوچەکانی جیهان دەوری کاریگەری گێڕاوە.
قاسمی وتی : ئێرانییەکان لە هەموو مێژوو و جێگە و شوێنەکانی ئەم جوگرافیا بەربڵاوە دا جێگەپێی خۆیان لە زانست و ئەدەب و فەرهەنگ و هونەر بە جێ هێشتووە و ژیاری مرۆیی و کۆمەڵگە و سەرزەوینی جۆربەجۆریان پێناوداری خۆیان کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و تیشی : گەلی مەزنی ئێران و بنەماڵەی مەزنی ئێرانییەکان لە سەرانسەری گێتی ، ساڵی ڕابردوو توانیان سەرباری هەموو لەمپەرەکان و دژواری و گیروگرفتەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی هەوڵی ڕوولەگەشەی خۆیان لە هەموو بوارەکان دا درێژە پێ بدەن و شانازی زۆر لە گۆڕەپانی جۆربەجۆر لە سیاسەت و بازرگانی بگرە تا زانستی و فەرهەنگ و هونەر بە دەست بێنن .
بەهرام قاسمی وتیشی : لەسەردەمی پڕهەراوهوریا و پڕلە ئازاوە و قەیران لێدراوی ئێستا کە ئاگری شەڕ و توڕەیی و توندوتیژی لە ناوچەکانی دوور و نیزیک هەڵدەگیرسێ ، ئێران و ئێرانی ئاڵای ئاشتی و ئاسایشیان بە دەستەوە گرتووە و بووەتە پێشەنگ لە دوستایەتی ، وتووێژ و مرۆڤایەتی .
قاسمی وتیشی : ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات ، دەورێکی بەبایخ و کاریگەریان لە ناساندنی سروشتی پاک و فەرهەنگی بێ وێنە و هونەری ڕەسەن و شەرافەتی مرۆیی ئێران و ئێرانی بە خەڵک و دەسەڵاتدرانی جیهان هەیە و بە بڕوای میواندارەکانیان لە باشترین، چالاکترین و کارتێکەرترین کۆمەڵگەکانی کەمینەی دانیشتووی وڵاتانی دیکەن .