ئادار 21, 2017 08:31 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی گەڕانەوە بۆ بارودۆخی پێش بەرجامە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەربەوجۆرەی کە ڕێبەری باڵای شۆڕش فەرمووی، ئێران پێبەندە بە وادەو بەڵێنی خۆی و پەیمان شکێن نییە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا پەیمان شکێنییەکەی بگەیێنێتە ئاستێک کە درێژەدران بە بەرجام بەپێچەوانەو لەدژ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی گەلی ئێران بێت، ئێران ئامادەی گەڕانەوە بۆ بارودۆخی پێش بەرجامە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف دوێشەو لە ئیسفەهان(ناوەندی ئێران) وتی: لەدوو مانگی ڕابردووداو پاش هەوڵ و توانای باڵای زانستوەرانی ناڤۆکیی ئێران، کۆماری ئیسلامی توانیویەتی پێشکەوتەترین سەنتریفیوژی ئێران کە لەکاتی پەسەندکرانی بەرجامدا، تەنیا بیرۆکەیەک بوو، بگەیێنێتە قۆناخی جێ بەجێ کردن.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەو سەنتریفیوژانە نزیک بە بیست هێندەی ئەو سەنتریفیوژانەی کە پێشتر دامەزرابوون، توانای پیتاندنی یۆرانیۆمیان هەیە، وتی: ئەو ڕاوتەگبیرەی ڕێبەری باڵای شۆڕش و سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت لە بواری وزەی ئاشتیانەی ناڤۆکیدا گرتوویانەتە بەر، ئەوەیە کە بارودۆخ بەجۆرێک ئامادە بکرێ هەتا بێتوو رۆژێک هەست بەوە بکرێ کە بەهۆی پەیمان شکێنی لایەنەکانی بەرامبەر، درێژەدان بە بەرجام بۆ وڵات پاساهەڵنەگرە، بکرێ نەک هەر بۆ بارودۆخی پێش بەرجام بگەڕێینەوە.

زەریف وتی: سەرباری پەیمان شکێنیەکانی ئەمریکا هێشتاش پێوشوێن  گرتن، درێژەدان و جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرجام بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاساهەڵگر و  مومکینە.