ئادار 21, 2017 13:30 Asia/Tehran
  • پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزی بەرپرسانی باڵای ئاڵمان و ئینگلیز

فرانک والتر شتاین مایەر، سەرۆک کۆماری ئاڵمان لە پەیامێکدا، نەورۆز و دەسپێکرانی ساڵی نوێ(١٣٩٦ی هەتاوی) لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، پیرۆزبایی کرد.

دۆیچە ولە دەنگی ئاڵمان بەگێڕانەوە لە شتاین مایەر ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی١٣٩٦ باشترین ڕێز و خۆشەویستی و پیرۆزبایی گەلی ئاڵمان لە ئێوەو هەموو شارومەندانی ئێرانی ئاراستە دەکەم.

سەرۆک کۆماری ئاڵمان وتی: نەورۆز واتە رۆژی نوێ، بە وەها ناوێک کە سەلمێنەری یەکسانی ڕۆژ و شەو لە دەسپێکی وەرزی بەهارە، ئێرانیان بریتی لە، ژن و پیاو، سەرەتای ساڵی نوێ بەدەر لەهەموو سنوورە فەرهەنگی و دینییەکان دەکەنە جێژن.

شتاین مایەر وتی: ئەو رۆژە هەروەها هاوسەنگە لەگەڵ دەسپێکێکی نوێ و سەرلەنوێ ژیانەوە پاش چەند مانگی درێژخایەن و ساردی زستان و لای ئێمە لە ئاڵمانیا دەسپێکرانی فەرمیی وەرزی بەرها دیاری دەکات.

سەرۆک کۆماری ئاڵمان وتی: بۆنەو ئاهەنگ گەلێکی هەمەلایەنە، وڵاتەکانمانی لەکۆنەوە پێکەوە هاوپێوەند کردووە. شتاین مایەر وتیشی: پاش ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە لە ڤیەن وبەدەسپێکرانی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی، ئێمە لاپەڕەیەکی نوێمان لەهاوکارییەکانماندا هەڵدایەوە.

هەرلەو ئاراستەدا، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا جێژنی نەورۆزی کۆن و هاتنی ساڵی تازەی هەتاوی لە ئێرانیان و گشت ئەو کەسانەی لەسەرانسەری جیهان، دەیکەنە جێژن، پیرۆز کرد.