ئادار 22, 2017 20:17 Asia/Tehran
  • دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی ئیجرایی هاوکاتی پازدە پرۆژەی ئاوەدانکاری لە خوراسانی باشووری

پازدە گەڵاڵە و پڕۆژەی گرینگی عومرانی، ئابووری و ژێرخانەیی لە پارێزگەی خوراسانی باشووری لە ڕێ و ڕەسمێک دا بە فەرمانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس ، دەکرێتەوە و ئۆپراسیۆنی جێبەجێ کردنی دەست پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی  سەرۆک کۆماری، حەسەن روحانی  ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگەی ڤیدیو کۆنفرانس لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی هەماری پاشەکەوتی نەوتی بیرجەند، لەسەر گرینگایەتی پاشەکەوتی داهاتی نەوتی بۆ ئێران بە تایبەتی  لە بەشی هەناردە  کردن  پێداگری کرد  .

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کرانەوەی ئەم چەشنە هەمارانە دەتوانێ ببێتە  هوی ڕاکێشانی متمانەی خەڵک، کاربەڕێوەبەران و بەرەنگار بوونەوەی قاچاخ.

لەم ڕێ وڕەسمە دا بیژەن نامدار زەنگەنە  وەزیری نەوتی ئێرانیش ئامادە ببوو .

گرینگترین  ئامانج لە چێکردنی  ئەم  هەمارە  پاشەکەوتی  105 ملوێن لیتری نەوت لە بەریناییەکی 25 هکتارییە، سەرنج دان بە هەناردە کردنی داهاتی نەوتی لە پارێزگەی خوراسانی  باشووری بۆ ئەفغانستان بووە.

یاریگەی  پازدە هەزار کەسەی بیرجەندیش وەک گەورەترین  پڕۆژەی وەرزیشی پارێزگەی خوراسانی  باشووری  بە ئامادەبوونی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران و لەلایەن  حەسەن روحانی  سەرۆک کۆمار و لە ڕێگەی  ڤیدیوکۆنفرانس  کرایەوە.

ئۆپراسیۆنی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆژە وەرزیشیە  کە خاوەن  61 هەزار و 380 مەتر ژێرخانە لە ساڵی 2006ەوە دەست پێکرا بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سێزدە گەڵاڵەی دیکەش لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئابووری لەوان تۆڕەکانی گەیاندنی ئاور، کارەبا و گاز  بە فەرمانی  سەرۆک کۆمار  کەڵکی لێ وەرگیراوە و یان جێبەجێ کردنیان  دەست پێکرا.

حەسەن روحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەفەرێکی  یەک ڕۆژەدا بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە چەندین پڕۆژەی  عومرانی و بەرهەم هێنان، گەیشتە پارێزگەی  خوراسانی باشوور.