شەرمەزار کرانی هەوڵە تیرۆریستییەکەی لەندەن لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەوڵی تیرۆریستیی و توندوتیژانەی لەندەنی شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، بەهرام قاسمی بەدەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خێزانی قوربانیان و زیان دیتووانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی لەندەن، بانگهێشتنی هەموو وڵاتانی کرد بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەک و هاوکاری ڕاست بێژانەو گشتداگری نێودەوڵەتی و ئیرادەی جیددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
قاسمی وتی: ئێران وەک وڵاتی پێشەنگ لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم بەمۆدێل وشێوازی جۆربەجۆرەوە لەسەرئەو ڕایەیە تاکاتێک کە هاوپەیمانییە ناکارامە و کارتۆنییەکان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەئاستی جیهانی وناوچەیی و هەروەها دەکارگرتنی پێوەرە دوو قۆڵییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە وەیشومەو نامرۆییە بوونیان هەیە، هیچ وڵاتێک ناتوانێ خۆی لەتیرۆریزم و تیرۆریستان بپارێزێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تیرۆریزم، جوگرافیا و سنوور ناناسێ و بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە نگریس و نەفرەت ئەنگێزە دەبێ دەمارەکانی ناردنی چەک و چەکئامێر بۆ تیرۆریستان، بپچڕێ ، و پێش بگیردرێ بە داکۆکییە دراڤی و مەعنەویەکان بۆ وڵاتان و گرووپەکانی برەوپێدەری بیروهزری تیرۆریستی-تەکفیری.
دوێنێ چوارشەممە بەهۆی تەقەو دەسڕێژ لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا، پێنج کەس لەوان کەسی هێرشبەر، پۆلیسێک و دووکەسی دیکە کە جارێ ناسنامەیان ڕوون نەبووەتەوە، کوژران و چل کەسیش بریندار وبون کە حاڵی ژمارێک لە برینداران شپرزە ڕاگەیێندراوە.