ئادار 24, 2017 11:23 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی تازەی سێنای ئەمریکا بۆ توندوتیژ کردنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران

دەستەیەک لە سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئەمریکا سەر بە هەردووک لایەنی کۆماریخواز و دیموکرات، ڕۆیی پێنج شەممە گەڵاڵەیەکیان بە مەبەستی زیاد کردنی بایکۆتە غەیری ناڤۆکییەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هێنایە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕابێرت منندز سێناتۆری دیکومراتی ئەمریکی و باب کورکر سێناتۆری کۆماریخوازو سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنا لە ئامادەکارتانی ئەم گەڵاڵەیەن

منندز ڕایگەیاند: ئەم گەڵاڵەیە بە شێوەی تایبەتی و بە جۆرێک نوسراوە کە لەگەڵ ڕێککەوتنە ناڤۆکییە نێونەتەوەییەکەی هەنگاوی هاوبەش کە لە دەوڵەتی باراک ئوبامای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکادا واژۆ کرا تێکەڵ نەبێت.

ئەم دەستە لە سێناتۆرە ئەمریکییەکان لە بانگەشەگەلێکی چەند پاتەوە بوودا بوختانی لایەنگری لە تیرۆریزم، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پێ و شوێن گرتنی ئامانجی هەڕەشاوی لە بەرنامەی موشەکییان بۆ ئێران کردووە.

ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تاقیکاریی موشەکییانەی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشت بووەو ئەم تاقیکارییانە داگری ئەو موشەکانەن کە دەتوانن هەڵگری کڵاوڤۆکی ناڤۆکی بن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە نەبیلە مسراکی وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە تلقیکاریی موشەکیانەی ئێران پێشێلکردنی ڕێککەونتی ناڤۆکی نییە.

ئێرانیش گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە موشەکە باڵستیکەکانی ئێران بۆ هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی گەڵاڵەڕێژی نەکراون و پێویستیشیان بە چەکی ناڤۆکی مییە، چونکو بە پێی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەکارهێنانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی حەرامەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی خۆی بە پێبەندی پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆێی کۆکوژ واتە ئێن پی تی دەزانێ.

لە ڕوانگەی ئەمریکییەکانەوە بێ دەنگ نەبوون لە هەمبەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی و یەعودییەکان و لایەنگری لە جەماوەرە ستەملێکراوەکانی سووریاو یەمەن و فەلەستین لایەنگری لە تیرۆریزم دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ