ئادار 25, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • کەوتنەگەڕی دامەزراوەی تەگەری بارز لە پارێزگای کوردستان

دامەزراوەی تەگەری بارز لە پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە شاری دێگولانی پارێزگای کوردستان خرایە گەڕ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لەڕەوتی سەردانەکەی پارێزگای کوردستانی،وێڕای خستنەگەڕی تەگەری بارزی کوردستان، هێڵی بەرهەمهێنان و کەرتە جۆربەجۆرەکانی ئەم دامەزراوەیەی بەسەر کردەوەو هێندێک ڕاپۆرت و ڕوونکردنەوەشی لە لایەن وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و کاربەدەستانەوە لەبارەی ڕەوتی دامەزران و بەرهەمهێنانی ئەم دامەزراوەیە ئاراستە کرا.

تەگەری بارزی کوردستان بە 600 ملیارد ڕیاڵ سەرمایەوە دروست کراوەو بۆ 960 کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆو دەهەزار کەسیش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هەلی ئیش و کاری ڕەخساندووە.

لەم دامەزراوەیەدا چەشنی جۆربەجۆری تەگەری ڕادیاڵی قەمەرە و پیکاب بە بارستایی هەڵگرتنی 44 هەزارتەن لە ساڵ دا بەرهەم دێت.