ئادار 25, 2017 12:14 Asia/Tehran
  •  سێهەمین ئیرباسی دوای

سێهەمین فڕۆکە لەو ئێرباسانە کە ئێران کریوێتی ولە چەشنی ٣٣٠ -٢٠٠ ە ، ئەمڕۆ شەممە لە فڕۆکەخانەی میهرئابادی تاران لە سەر دەنیشێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، فەرهاد پەروەرش بەڕێوە بەری گشتی " ئیرباس" کە بۆ وەرگرتنی سێهەمین فڕۆکەی دوای هەنگاوی هاوبەش لە چەشنی ئیرباس ٣٣٠ چووەتە شاری تولوزی فەرەنسا وتی : ئەم فڕۆکە موسافیر هەڵگرە بەیانیی شەممە شاری تولوز ی فەرەنسای  بەرەو فڕۆکە خانەی میهرئابادی تاران بەجێ هێشت . یەکەمین فڕۆکەی ئیرباس چەشنی  ئەی ٣٢١ (A321) مانگ ونیوێک لەمەو بەر و دووهەمین فڕۆکەی لە چەشنی ٣٣٠ -٢٠٠ یش دووحەوتە لەمەو بەر لە فڕۆکە خانەی  میهرئاباد لە سەر نیشتنەوە . دوای ئیمزای ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی (بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش یان "هەنگاوی هاوبەش ) بەشگەی ئێران ئیر، گریبەستی کڕینی سەد فڕۆکەی ئیرباس بە بایی ١٠ ملیار دۆڵاڕی ئیمزا کردووە کە دەبێ لە خولێکی ١٠ ساڵان هەموو فڕۆکە نۆیکانی خۆی کە کریوێتی لە ئیرباس وەربگرێت .