تۆمار کردنیی ناوی ٢٨ هەزار بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنە ئیسلامییەکان لە ئێران دا
دەبیری ستافی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێو خۆی ئێران وتی " ٢٨ هەزار و ٢٤٠ کەس لە رۆژی پینجەمی تۆمارکردنی ناوی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شار و گوندەکان لە سەرانسەری ئێران ناوی خۆیان تۆمار کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عەلی پورعەلی مۆتلەق" دەبیری ستافی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێو خۆی ئێران ڕۆژی هەینی لە کۆتایی ڕۆژی پێنجەمی تۆمار کردنی ناوی بەربژارانی ئەنجوومەنی ئیسلامی شار و گوندەکان وتیشی : لە سەر جەم ئەو کەسانە وا ناوی خۆیان تۆمار کردووە ، ٢٦ هەزار و ٧٣٨ کەسیان پیاو و هەزار و ٥٠٢ کەسیان ئافرەتن .
عەلی پورعەلی مۆتەلەق بەڕاشکاوی وتی : بەر بژارانی تۆمار کردنی ناو ڕۆژی پێنجەم بۆ ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شار ٤ هەزار و ٥٢٣ کەس بووە کە لەم ژمارەیە ٤ هەزار و ٣٥ کەس پیاو و ٤٨٨ کەسیان ئافرەتن . دەبیری ستافی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێو خۆی ئێران هەر وەها وتی : لە سەر جەم ٢٣ هەزار و ٧١٧ کەس بەربژاری تۆمار کردنیی بۆ ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی گوندەکان ، ژمارەی ٢٢ هەزار و ٧٠٣ کەسیان پیاو و هەزار و ٢٤ کەسیان ئافرەتن . ناونووسی لە بەربژارانی بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شار وگوندەکان لە بەیانی ڕۆژی پینجشەممە ٢٠ مارچ ەوە لە سەرانسەری ئێران دەستپێکراوە . هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شار و گەندەکان هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت .