ئادار 25, 2017 16:22 Asia/Tehran
  •  هەوڵی ڕوسیا بۆ گۆرینی گرێبەستی هاوکاری لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، فەرمانی ئەنجامدانی گۆڕان لە پرۆتۆکۆلی هاوکاری مافەوانیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەرکرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم ، " ویلادیمیر پوتین "،سەرۆک کۆماری روسیا،فەرمانی ئەنجامدانی گۆڕان لە گڕێبەستەکانی یارمەتی بەرامبەری مافەوانی لە دۆسیەکانی مەدەنی و کەیفەری لەگەڵ ئێران و ئیمزا کرانی پرۆتۆکۆل لەم بوارەی دەرکردووە .  ویلادیمیر پوتین هەر وەها بە وەزارەتی دادی ڕوسیا  فەرمانی داوە ،  پرۆتۆکۆلی ئەنجام دانی گۆڕان لە گڕێبەستی یارمەتییەکانی مافەوانیی  بەرامبەری دوو وڵات دوای  ڕێککەوتنی یەکجاریی لەگەڵ ئێران ئیمزا بکات . فەرمانی سەرۆک کۆماری ڕوسیا کە دوا بە دوای داخوازیی دەوڵەتی ئێران بۆ ئەنجام دانی گۆڕان لە گڕێبەستی باسکراو دەرکراوە ، ڕۆژی هەینی لە پۆرتالی فەرمی دەنگ وباسی مافەوانی ڕوسیا بڵاو کراوەتەوە . گرێبەستی یارمەتییەکانی بەرامبەری مافەوانی ئێران و ڕوسیا بەمەبەستی بتەو کردنەوەی بناغەکانی هاوکاریی دوو وڵات  لەمەر ڕاگەییشتن بە دۆسیەکانی مەدەنی و کەیفەریە کە مەسەلەکانی هاوپێوەند بە نهێنی بوون و بەرتەسکییەکان لە  پێناو کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی داواکراو دەگرێتەوە .