ئادار 25, 2017 18:27 Asia/Tehran
  • کەوتنەگەڕی چەندین گەڵاڵەی ئاوەدانکاری و پیشەسازی و ئابووری لە کوردستان بە ئامادە بوونی ڕۆحانی

پێنج گەڵاڵەی گەورە لە بەشی ئاو، دوو گەڵاڵەی کشت و کاڵ و سێ گەڵاڵەی پیشەسازی ، ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای کوردستان خرایە گەڕ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،پێنج گەڵاڵەی گەورە لە بەشی ئاو بە ڕەخساندنی هەلی ئیش و کار بۆ سێ هەزارو 453 کەس و سەد ملیارد تمەن تێچووەوە، لە لایەن دکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە شارە جۆر بە جۆرەکانی پارێزگای کوردستان چووە واری بەهرەوەرگرتنەوە.

ئەم گەڵاڵەگەلە داگری ئاوڕاگرتن لە بەنداوی مەخزەنیی چراوەیسی سەقز، تۆڕی ئاوداشتن و زهکێشان لە بەنداوی زیویەی کامیاران، ئاوگەیاندن بە شاری سەقز لە بەنداوی چراوەیسەوە، کۆتایی هێنان بە هەڵمەتی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی بەنداوی قوچمی دێگولان، بەهرەوەرگرتن لە پاڵاوگەی زێرابی شاری سرێش ئاوایە.

هەروەها هەڵمەتی ڕاپەڕاندنی دوو گەڵاڵەی کشت و کاڵ لەوانە هەڵمەتی دامەزراندنی کەرتی یەکەمی تۆڕی لاوەکیی ئاوداشتنی بەنداوی زیویەی کامیاران بە خەرجێکی پتر لە 108 ملیارد ڕیاڵی و ڕەخساندنی هەلی ئیش و کار بۆ 380 کەس لە گوندنشینانی کامیاران و هەڵمەتی ڕاپەڕاندنی تۆڕەکانی ئاوداشتن و زهکێشانی سیستێمی گواستنەوەی بەنداوی ئازادی سنە بە پتر لە 454 ملیارد ڕیاڵ تێچووەوە کە لەگەڵ کەوتنەگەڕی دا هەلی ئیش و کار بۆ پتر لە 800 کەس دەڕەخسێت، لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە لایەن دکتۆر ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بەڕێوە برا.

دکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها سێ گەڵاڵەی پیشەسازیی بە بایی 873 ملیارد ڕیاڵ و کارنانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ 224 کەسی بردە واری بەهرە وەرگرتنەوە.

ئەم گەڵاڵانە داگری کارگەی بەرهەمهێنانی کۆنستانترەی سەبانووری کوردستان و کارگەی بەرهەمهێنانی ئیمپلەنتی ددانی کوردستانە.

ئەمڕۆ شەممە هەروەها بە ئامادە بوونی دکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە 114 ئیزگەی دیجیتاڵی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی کوردستان و دوو ئستۆدیۆی تەیار بە ڤیدیۆبار خرایەگەڕ و چووە واری بەهرەوەرگرتنەوە.

ئەم ئیزگەگەلە داگری 24  ئیزگە لە سنە، 12 ئیزگە لە بانە،11 ئیزگە لە بیجاڕ، هەشت ئیزگە لە دیواندەرە، پێنج ئیزگە لە سەوڵ ئاوا، سێ ئیزگە لە کامیاران و دوو ئیزگە لە قوروەیە.

دکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە  گەشتێکی یەک ڕۆژەدا بۆ پارێزگای کوردستان بیست و یەک گەڵاڵەو پرۆژەی گرینگی خستەگەڕو دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕاپەڕێندرانی سێ گەڵاڵەی گرینگی دیکەشی ڕاگەیاند.