ئادار 26, 2017 12:09 Asia/Tehran
  • جەزایری: ئەمریکا پتر لە ڕابردوو دەبێ هەڵس و کەوتی پاپۆڕە جەنگییەکانی لەکەنداوی فارس دا کۆنترۆڵ بکات

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئەمریکا پتر لە ڕابردوو هەڵس و کەوتی پاپۆڕە جەنگییەکانی لەکەنداوی فارس دا کۆنترۆڵ بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ئیرنا،سەرداری سەرتیپی پاسدار سەیید مەسعود جەزایری ڕایگەیاند: بڵاو بوونەوەی کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگ و باس لە لایەن سەرچاوەکانی ئەمریکیەوە سەبارەت بە هەڵس و کەوتی ناپرۆفشناڵی ئاوگەڕەکانی ئێران بەدوورە لە ڕاستی. ناوبراوی جەختی کرد: ئەم هەواڵ و دەنگ و باسانە یان بەگوێرەی هێندێک زانیاریی هەڵەن و یاخود ئامانجی دوژمنکارانەیان لەپشتەوەیە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: خەتاباری هەرچەشنە بشێوییەک لە کەنداوی فارس دا ئەمریکییەکانن و هەر لە بەر ئەمەش هەمیسان وشداریی ئەوە دەدەین کە لەشکریانی ئەمریکی دەبێ هەڵس و کەوتی خۆیان بگۆڕن.

پێشتریش،سەرکردەی پاپۆڕی جەنگیی تیپی جەنگاوەری 112ی زوڵفەقاری مەڵبەندی یەکی هێزی دەریایی سپای پاسداران، لە بارەی هەڵس و کەوتی ناپرۆفشناڵی ئەم دواییەی پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکا لە کەنداوی فارس کاردانەوەی پیشان دابوو.

ناوسالاری سێهەمی پاسدار مەهدی هاشمی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە هەواڵێکی هەڵە کە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکی بڵاو بووبووەوە وتی: دوابەدوای ئامادە بوونی ڕێگەپێنەدراوی ئاوگەڕی هێزە واوەناوچەییەکان لە کەنداوی فارس و گەروی هۆرمۆز لە چواردەی ڕەشەمەی ساڵی 1396، پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکی لە ئەنجامی هەنگاوێکی ناپڕۆفشناڵ و جوڵانەوەیەکی وشداری دەرانە خۆی لە ئاوگەڕەکانی ئێران نزیک کردبووەوە.