ئادار 27, 2017 11:11 Asia/Tehran
  • قاسمی : تورکیا بە تاوانبار کردنی کەسانی تر خۆوەردانی خۆی پاسادەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تورکیا بە دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی ، دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە پاسا دەداتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا  ، بەهرام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەنەگونجاوەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەستەمۆڵ  وتی : لێدوانەکانی بێ بنەما و خۆتێوەردەرانە و گرفت بەدی هێنەری کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی دڕاوسێکانی خۆیان بەردەوامە و ئەوان هەوڵ ئەدەن بە تۆمەتبار کردنی کەسانی تر و دووپات کردنەوەی ئیدعاکانی گوماناوی سیاسەتەکانی خۆ تێوەردەرانە و پەرەخوازانەی خۆیان  لە حاند  دڕاوسێکانیان پاسا بدەنەوە .

بەهرام قاسمی، لە درێژەی وتەکانی دا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی نادروستی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بارەی بەڕێوەبوونی شەپۆلی نوێ سێ ملوێن کەسی بەرەو تورکیا لە کۆچبەرانێک کە لە وڵاتانی تر لە ئێران دان  و پاشان ڕۆێشتنیان  بۆ ئەوروپا - هاوکات لەگەڵ ڕەت کردنەوەی ئەم ئیدعا سەرسوور هێنەرە وتی :  ئێران زیاتر لە سی ساڵە میوانداری ملوینان کۆچبەرە لە وڵاتانی دڕاوسێ و تورکیا  دەبێ لە ئێران فێر بێت کە چلۆن لە ماوەی زیاتر لە سێ دەهە پەنای ملوێنان کۆچبەری داوە و هیچکات لەم بابەتە ئینسانی ومرۆڤدۆستانەیە بۆ ئامانج و مەبەستی تایبەت وگەڵالە بۆ کراوی سیاسیی دژی هیچ وڵاتێک کەڵکی خراپی وەرنەگرتووە . قاسمی  وێرای  ڕاسپێریی بە کاربەدەستانیی تورکیا لە پیناو تێکەڵ نەکردنی مەسەلە ئینساندۆستانەکان و کێشە  سیاسییەکان  لەوان داوای کرد ڕێزبگرن لە مافی دەستەڵات داریەتی وڵاتانی دڕاوسێ و هەر وەها  ویستی گەلانی سوریا و ئێراق کە دەوڵەتەکانی هەڵبژاردەی خویانیان هەیە .

سەرپەیڤ