گەشتی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕوسیا
" حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر بانگێشتنی فەرمی " ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات .
بە وتەی کاربەدەستانی ڕوسیا ، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٨ مارچ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕوسیا دیدار ووتووێژ دەکات . بڕیارە لەم دیدارە ، سەرنجی تایبەت بدرێت بە گڕێبەستە گەورەکانی وزە و گەیاندن و گواستنەوە . " بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕۆژی یەکشەممە لە بارەی سەفەری رۆحانی بۆ ڕوسیا وتی : لە درێژەی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ زیاتر لە ١٠ بەڵگە نامە و یادداشتی تەبایی هاوکاریی لە نێوان دوو وڵات لە دەڤەرەکانی مافە وانی و دادەڤانیی ، ڕێگا و شار سازی ، تێکنۆلۆژیا وپێوەندییەکان ، هیز و وزە ، ئیستاندارد و وەرزیش ئیمزا دەکرێت . هەر لەم حالە دا ، ڕۆژنامەی ئەمریکایی " واشنگتۆن پۆست"یش لە بارەی پێوەدنییەکانیی تاران و مۆسکۆ نووسی : سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مۆسکۆ نیشاندەری گرنگایەتی ئێرانە بۆ ڕوسیا .