نیسان 23, 2017 16:16 Asia/Tehran
  • گەشەی فرەتر لە دوانزە لەسەدی بەرهەم هێنانی پوڵای ئێران

ئەنجومەنی جیهانی پوڵا ڕایگەیاند: ئێران لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی دووهەزارو هەفدە بە بەرهەم هێنانی فرەتر لە چوارملوین و پێنسەد هەزار تۆن پوڵای خاو لەچاو خۆلی پێشووی ساڵی دەهەزارو شازدە ، گەشەیەکی سەتی دوازدە وحەوت پۆینت دەی بۆحۆی تۆمار کردوە .

بە پیی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکەشەممەی ئیرنا ، ئەنجومەنی جیهانی پوڵا ڕاپۆرتی دا: ڕادەی بەرهەم هێنانی پوڵای خاوی ئێران لەسێ مانگی سەرەتای ساڵی دووهەزاروشازدە ، چوارملوین وشەست ویەک هەزار تەن بووە. ئێران چواردەهەمین بەرهەم هێنەری پوڵای جیهانە ولەساڵی دووهەزاروپازدە چوارملوین ودووسەد هەزار وساڵی دووهەزارو شازدە پێنج ملوین وپانسەد هەزار تەن پوڵای بەرهەم هێناوە. ڕێکخراوی گەشە ونۆژەن کردنەوەی کانزا وپێشەسازی کانزایی ئێران" ئیمیدرو" یش ڕاپۆرتی داوە، ڕادەی بەرهەم هێنانی پوڵای خاوی ئێران لە مانگی مارس دووهەزارو هەفدە بۆ یەک ملوین وپانسەدو هەشتاد هەزارتەن گەیشتووە وئەم ڕادەیە لەچاو لەگەڵ ماوەی پێشووی ساڵی دووهەزاروشازدە ، سەتی هەژدە پەرەی پیشان داوە. ئێران دوای تورکیا دوهەمین بەرهەم هێنەری پوڵا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤێنە.

سەرپەیڤ