نیسان 23, 2017 20:40 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: دەسەڵاتی بەرپێگرانەی ئێران دۆژمنەکانی هیوابڕاوو داماو کردووە

فەرماندەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دەسەڵاتی بەرپێگرانەو وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنانی لە خەیاڵی هەرچەشنە دەسدرێژکاریەک دا هیوابڕاو کردوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەرلەشکەرپاسدار محەممەد باقری " سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی سەرانسەری هێزی ئینتزامی لە تاران وتی: ئێران هەموو کات لە لایەن دوژمنانەوە پەلاماری دەکرێتە سەر وهێزی ئینتزامی مەبەست وئامانجی ئەم پەلامارانەیە. سەرلەشکەر باقری وتیشی : دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات لەبیری پیلان وزەبر دان لە نێزامی ئیسلامین ولەم ڕێبازە داتاکتیکی وچونیەتی هەڕەشەکانی خۆی دەگوڕیت. سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها دەوری هێزی ئینتزامی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی نۆزدەی مانگی مای دووهەزارو هەفدە ی بەگرینگ زانی و جەختی کرد: بەرپرسایەتی سەرەکی دابین کردن وگەشە وپەرە ودومەزرانی ئەمنیەتی پاوەجیی لە کۆمەڵگە لەئەستۆی هێزی ئینتزامیە. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی شاری وگوند نۆزدەی مانگی مای دووهەزارو هەفدە بەڕێوە دەچێت.