نیسان 23, 2017 20:46 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی کۆنینەناسی له سنووری

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری کەلتووری، پیشەی دەستچن و گەشتیاری پیرانشار هەواڵی دا له دەستپێکردنی توێژینەوەی کۆنینەناسی لە بەستێنی مێژوویی گوندی "سیلوێ"ی ئەو شارە .

سولەیمان بەشیری، سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری شاری پیرانشار ڕوونی کردەوه: لەگەڵ ئەوەی قۆناغەکانی ئاوگرتنەوەی بەنداوی سیلوێ، گردی مێژووی گوندی سیلوێی شاری پیرانشار بەم زووانه دەبێته بەشێک له دەریاچەی بەنداو، ئەوەش وا دەکات که توێژەرانی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی هەستن به ئەنجام دانی توێژینەوەی کۆنینەناسی لەو ناوچەیە.

ناوبراو زیادیشی کرد: ماوەی چەند ڕۆژێکه لەگەڵ ئاوگرتنەوەی ئەو بەنداوه، هەڵمەتی کۆنینەناسی له بەستێنی بەنداوی سیلوێ دەستی پێ کردووه و چوار لێژنەی کۆنینەناسی لەم توێژینەوەدا بەشداری دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و پیشەی دەستی و گەشتیاری پیرانشار له درێژەی وتەکانیدا وتی: لێکدانەوەی ناوچەکە، توێژینەوه و هەڵدانەوه و شرۆڤەی له حەوت شێخان له بەرنامە گشتییەکانی ئەم تیمه کۆنینەناسییەیه.

ئەندازیار حاجی محەمەدی، سەرپەرشتیاری تیمی توێژینەوەی گردی سیلوێش وێڕای تیشک خستنه سەر دەسپێکردنی توێژینەوەی کۆنینەناسی له بەستێنی بەنداوی سیلوێ وتی: چالاکییەکانی لێکۆڵینەوه له 2 بەستێن و پێگەدا ئەنجام دەدرێت که بۆ لێکۆڵینەوه له بەستێنێکدا، هەڵمەتی دیاری کردنی پەرژینەکەی دەستی پێکردووه.

ناوبراو وێڕای ئاماژه دان بەم خاڵه که ناسینەوەی توێژه کەونارا و فەرهەنگییەکانی ئەم گرده مێژووییه لە ئامانجە گشتییەکانی ئەم گەڵاڵەیه، وتی: گردی مێژوویی سیلوێ هەندێ ئاسەواری مێژویی سەر به قۆناغی ئیسلامی هەتا هەزارەی پێنجەمی بەر له زایین له خۆ دەگرێت.

شاری پیرانشار یەکێک له شارەکانی باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایه که 157 بەستێن و ئاسەواری مێژوویی لەخۆ گرتووە و له ڕیزبەندی ئاسەواری نیشتمانی وڵاتدا تۆمار کراون.