چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوشانە چینی و یونانیەکەی
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دە شارستانیەتی کۆن و لەمێژینەی جیهان لە ئاتێنی پایتەختی یونان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین و یۆنان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لەگەڵ وانگ ئی هاوشانە چینیەکەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی دە شارستانیەتی لەمێژینەی جیهان لە ئاتێن دیدار و لەبارەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی شارستانییەتە لەمێژینەکان، پەیوەندیی دوو قۆڵی، پرسە ناوچەیی وجیهانیەکان وتووێژی کرد.
زەریف هەروەها ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نیکۆس کوجیاس وەزیری دەرەوەی یونان دیدار و لەبارەی پرسە دوو قۆڵی، ناوچەیی و جیهانییەکان وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێشوازی لە دەسپێشخەریی بەڕێوەچوونی "کۆگەی شارستانیەتە کۆنەکان" لە ئاتێن، ئەو بۆنەی بە بوارێک زانی بۆ هاوکاری و هاوهزریی زیاتری نێوان وڵاتانی ئامادەبوو.
لە کۆڕ و دانیشتنە دوو ڕۆژییەکانی دە شارستانیەتی کۆنی جیهان، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، چین، هیند، ئیتالیا، میسر و یونان بەشدارن.