نیسان 24, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە سەدو دوو وڵاتی جیهان

سکرتێری ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی: دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە دووسەدوشەست ونۆ بازنەی دەنگدان وسەدوسی ویەک نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەدو دوو ولاتی جیهان بەرێوە دەچێت.

" عەلی پورعەلی موتڵەق " ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما وتی: گشت پێداویستیەکانی هاوپێوەند بە بەڕێوە چوونی هەڵبژارانەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم وڵاتانە نێردراوە. سەیید مۆستەفا ئاقا میرسەلیم" "ئیسحاق جەهانگیری کوشایی" حەسەن ڕۆحانی" "سەیید ئیبراهیم رەئیسی ساداتی" " محەممەد باقر قالیباف" و"سەیید مۆستەفا هاشمی تەبا" شەش بەربژارن بۆ هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتی ئێران. دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی شارو گۆند ، نۆزدەی مانگی مای دووهەزارو هەفدە بەرێوە دەچێ.

سەرپەیڤ