نیسان 24, 2017 18:39 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی دەربڕینی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی لەگەڵ بەخشین یا کەم کرانەوەی سزای ژمارەیەک لە مەحکومان

ڕێبەری مەزنی ئینقلانی ئیسلامی لەگەڵ پێشنیاری لێبوردن یا کەم کرانەوەی سزای ژمارەیەک لە مەحکومانی دادگە گشتیەکان وئینقلاب ، ڕێکخراوی تەعزیراتی حکومەتی وڕێکخراوی دادەڤانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕەزامەندیان دەربڕی.

لە سەروبە ندی جێژنی مەبەعەسی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی محەممەد (درودوسلاوی خودای لەسەر بێ) ئایەتۆڵلا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێشنیاری بەخشێن یا کەم کرانەوەی  سزاکانی پانسەدو نەوەدو سێ کەس لە مەحکومەکان کەلە کۆمسیۆنی هاوپێوەند کە بەخاوەن مەرجی پێویست دیاری کراون ، دابوو بەدەستەوە ،  لەلایەن ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیەوە ڕەزامەندی لەسەر درا.

سبەێنێ سێ شەممە بیست وحەوتی ڕەجەبی هەزاروچوارسەدو سی وهەشتی کۆچی مانگی ، بیست وپێنجی ئاوریلی ساڵی دووهەزارو هەفدە ڕۆژی بیعسەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی محەممەد (س) ە.