بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی٣٥٠ملوێن بەرمیلیی نەوتی ئێران لەساڵی ڕابردوودا
یاریدەری بەرپرسی بەشگە نەوتیەکانی ئێران وتی: هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لەساڵی ڕابردووی هەتاوی (١٣٩٥) لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشتری(١٣٩٤) زیاتر لە٣٥٠ملوێن بەرمیل زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئیرنا، غولامحوسێن گرامی یاریدەری بەرپرسی بەشگە نەوتیەکانی ئێران وتی: ئەو زیادکردنەی هەناردەکان لەبەر باشتربوونی بارودۆخی دۆزینەوەی بازاڕ و فرۆشی نەوتی ئێران لەسەردەمی پاش بەرجام بووە.
غولامحوسێن گرامی، هەروەها وتی: ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لەساڵی ڕابردوودا٧٨٤ملوێن بەرمیل و لەساڵی پێشتری(١٣٩٤) نزیک بە٤٣٢ملوێن بەرمیل بووە.
یاریدەری بەرپرسی بەشگە نەوتیەکانی ئێران وتی: بەشگە نەوتیەکانی ئێران لەساڵی ڕابردوو بەتوانای پڕۆسەی٢٠ملوێن بەرمیل نەوتی خاو، پڕۆسەی وەرگرتن، پاشەکەوت کردن و هەناردەکانی ئەنجام داوە.
ئاستی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لەنزیک ملوێنێک بەرمیل نەوت لەسەردەمی بایکۆت گەیشتووەتە نزیک دوو ملوێن و٦٥٠هەزار بەرمیل.
چین، هیند، ژاپۆن، کۆریای باشوور و کۆمپانیا ئوروپییەکانی ئینگلیزی-هۆلەندی شێل، تۆتالی فەڕانسە، هلنیک پێترۆلیۆمی یونان و ئێنی ئیتالیا ، کڕیاران ومشتەریانی ئوروپایی نەوتی ئێرانن.