نیسان 24, 2017 21:06 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ فواد مەعسوم

باڵوێزی نوێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێراق ، لەگەڵ فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیداری کردو ڕەشنووسیی کارنامەی خۆی پێشکەشی ناوبراو کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا" ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی نوێ ئێران لە بەغدا ڕۆژی دوشەممە لەگەڵ فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێراق دیداری کردو لەبارەی پێوەندی دوو لایەنە ومەسەلەکانی ناوچەیی وتووێژی کرد. ئیرەج مەسجدی ، دوای ئەم دیدارە بە هەواڵنێرانی وت: لە م دیدارە لەبارەی پێوەندی ڕابردوو وئەمڕۆی دوو وڵات و هەروەها هاوکاریە هاوبەشەکانی تاران - بەغدا لەمەڕ گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵات وتووێژ کرا. باڵوێزی ئێران لە ئێراق هەروەها وتی: ئێران لەسەر پشتیوانی ولاگری لە دەوڵەتی ئێراق لەمەڕ بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تەکفیری وترۆریستەکان ودرێژەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لەم بوارە پیداگری دەکات. باڵوێزی نوێ ئێران لە بەغدا سێ شەممەی ڕابردوو هەژدەی ئاوریل دوای هاتن بۆ بەغدا پیداگری کردبوو : ئێراقی پێشکەوتوو ، بەهێز ، ئەمن ویەکپارچە خواستی ئێرانە و لە چوارچێوەی هەرئەم ڕوانگەیە ، ئێران هەروا و لەهەر دۆخێکدا لە پاڵ ئێراق ڕادەوەستێت. ئیرەج مەسجدی بووە بە  جێگری " حەسەن دانایی فەڕ" باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا. دانایی فەڕ حەوت ساڵ باڵوێزی ئێران لە ئێراق بوو.