نیسان 24, 2017 21:07 Asia/Tehran
  • ساڵحی : هەڵنەپەسێندرانی هەمدیسانی یاسای باتکۆتی ئێران، بنپێکردنی بەرجامە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئەگەر دوناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا یاسای بایکۆتەکان هەمدیسان هەڵنەپەسێندریت ، بنپێکردنی ئاشکرای بەرجام ڕووی داوە،.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە ڕێ وڕەسمێکدا لە تاران وتی: مەبەستی ئێران لە پێشەسازی ناڤۆکی هێچکات چوون بەرەو ئامانجی نائاشتیانە نیە چونکە بە پیی فەتوای ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بەرهەم هێنان، کۆکردنەوە ودەکارهێنانی چەکی بە کۆمەڵ لە وان ناڤۆکی ، کردەوەیەکی حەرامە. ساڵحی هەروەها وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدووی وەلانانی بەرجام بەبێ دەرەنجامی نێودەوڵەتیە ، بەڵام زۆریک لە وڵاتان ڕایانگەیاندوو ، ئەمریکا لەم مەسەڵە هاوڕێیەتی ناکات. ئەو لەبارەی ئاکار وڕەفتارە ناڵەبارەکانی ئەمریکا لەئاستی نێودەوڵەتی لەوان بەشداری سەربازی لە ئێراق وپەلامار بۆ سەر سووریا بەبیانوی چەکی شیمیایی وتی: پەلامار بۆ سەر سووریا لە حاڵیکدا بوو کە ئەم وڵاتە لەلایەن کنوانسیۆنی قەدەغەی چەکە شیمیائیەکان ، چەک کرابوو وئێستاکە ئەمریکا لە چوونی تاقمی پەیجووری ڕاستیەکان بۆ سووریا پێشگیری دەکات. سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژە کردە تایبەت دانی پێنج ملوین دوڵار لەلایەن یەکیەتی ئوروپا بۆ پەرەی نائەمنی ناڤۆکی لە ئێران ووتی: گرێبەستی چێ کردنەوەی گەڵآڵەی ڕئاکتۆری ئەراک لەگەڵ چین ودروست کرانی دوو هێزگەی ئەتۆمی لە ئێران لەگەڵ ڕوسیا مۆر کراوە.

سەرپەیڤ