ئێرانی ئیسلامی نوقمی شادی و خۆشی؛ لە شەوی جێژنی مەبعەس
لە شەوی مەبعەسی حەزرەتی محەممەدی مستەفادا ئێرانی ئیسلامی نوقمی شادی و خۆشی بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئێرانی ئیسلامی بەتایبەت شارە پیرۆزەکانی مەشهەد و قوم لە شەوی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری خاتەم حەزرەتی محەممەد (د.س) نوقمی شادی و خۆشی بوو و بارە گای مەلەکووتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(د.خ) و کەریمەی ئەهلی بەیت (س) لە مەشهەد و قوم تژی لە شەیدایان و ئەڤیندارانی ماڵباتی عیسمەت و تەهارەت (س) بوو کە هاتبوون تا ئەم شەوە تەواو نوور و ڕەحمەتە لە ئیمامی ڕەئوف و حەزرەتی مەعسوومە (س) پیرۆزبایی بکەن.
هەر بەم بۆنەوە ڕێ و ڕەسمی جەژن و شادی شەوی ڕابردوو لە مزگەوت و هەیئەتە ئایینییەکاندا لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە چوو و لاوان دەستیان کردە بەش کردنەوەی شیرینی و شەربەت لە نێو هۆگرانی بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر (د.خ). ئەمڕۆ سێشەممە ، ٢٧ی ڕەجەب (٢٥ی ئاپریلی ٢٠١٧) ڕۆژی بیعسەتی حەزرەتی محەممەدی مستەفا پێغەمبەری نازداری ئیسلامە. ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەژنی مەبعەس لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.