"گۆرانیه ناوچه‌یه‌کانی "کوردستان"له باکووری ئێران خه‌ڵات کرا
شانۆی "گۆرانیه ناوچه‌یه‌کانی کوردستان" له ده‌رهێنانی سه‌ید فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دی و وه‌به‌رهێنانی مەڵبەندی هونه‌ری کوردستان له پارێزگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵات کرا .
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شانۆی "گۆرانییه ناوچه‌ییه‌کانی کوردستان" له ده‌رهێنانی سه‌ید فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دی و وه‌به‌رهێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له چوارده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی خۆماڵی پارێزگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵات کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شانۆی "گۆرانییه ناوچه‌ییه‌کانی کوردستان" له به‌شی لیکۆڵینه‌وه و زانستی ئه‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری کرد. ئه‌م شانۆیه، شانۆیه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یی - زانستییه که له سه‌ر گۆرانییه فۆلکلۆره‌کانی کورده‌واری ئه‌نجام بووه.
له شانۆکه‌دا لالاییه‌کان ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی کایه کۆنه‌کانی لادێیەکان نمایش کراوه. هه‌روه‌ها له ته‌نیشت ئه‌م دوو بابه‌ته، ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵێکی یه‌کجار باشی داوه که جل و به‌رگی کۆنی کورد وه‌ک خۆی نمایش بکات و دووری بکات له‌و ستایله نوێیانه که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به سه‌ر جل و به‌رگی کوردی‌دا سه‌پاوه و کردوویه‌تی به شتێکی زینه‌تی که ته‌نیا بۆ ڕێوڕه‌سمه‌کان له‌به‌ر ده‌کرێت.
شانۆکه له نێوه‌شه‌وێک و به هه‌وره‌تریشقه و ده‌نگی گریانی منداڵێک ده‌ست پێده‌کات و دایکی منداڵه‌که به ده‌نگ ئاوازی لایه‌لایه‌وه دێته ژووره‌که و منداڵه‌که‌ی ژیر ده‌کاته‌وه.
دواجار منداڵه‌که گه‌وره ده‌بێت و ده‌چێته کۆڵان و سه‌رقاڵی کایه کۆنه کوردییه‌کان ده‌بێت و له لاویه‌تی و پیریشدا گۆرانی و حه‌یرانی کوردی ده‌ڵێته‌وه.
ئه‌م شانۆیه له دوو جۆره ئه‌کته‌ری مرۆڤ و بووکه‌ڵه که‌ڵکی بردووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه بووه جێگه‌ی سرنج و ڕای زۆربه‌ی بینه‌رانی شانۆکه.