نیسان 25, 2017 11:54 Asia/Tehran
  • باهۆز تارانی پێتەختی ئێرانیشی گرتەوە

وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی تاران ڕایگەیاند لەئاکامی باهۆزەکەی دوێنێی پێتەختی ئێران ٦٠ ڕووداو ڕووی دا .

سەید جەلال مەلکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی دواهاتی باهۆزەکەی دوێنێ ئێوارەی تاران ڕایگەیاند: دوابەدوای باهۆزەکەی تاران نزیکەی ٦٠ ڕووداو ڕاپۆرت کرا بە سیستەمی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاریی تاران.
وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و ڕاژەکاریی ئیمەنیی تاران لە درێژەدا وتیشی: ئەم ڕووداوانە بریتی بوون لە کەوتنە خوارەوە و یان ئەگەری کەوتنەخوارەوەی داربەس، تاقی نوسرەت، بەردی نەمای بیناکان، شت و مەکی قورس، پچڕانی وایەر و کابڵی کارە با، و دار و درەخت بوو کە خۆشبەختانە لە هیچ کام لەو ڕووداوانە کەس بریندار و یان کوژراو نەبووە.
 ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بە هاتن و ئامادەیی تۆکمە و تەواوی هێزی ئاگرکوژێنەوە و هەروەها تیمەکانی فریاگوزاریی تاران خێرا کێشە و گرفتی ئەو ڕووداوانە چارەسەر کرا و زەبرو  زیانەکانیش زۆر کەم بووە.
هەروەها دوێنێ ئەو تۆفان و باهۆزە چەن شاری دیکەی ئێرانیشی گرتۆتەوە.