نیسان 25, 2017 16:49 Asia/Tehran
  • چەن کورتە هەواڵی وەرزشی

تیمەکانی تۆپی پێی پرسپولیس و ئیستقلالی ئێران بە پێی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا وەک پڕبینەرترین تیمەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەڵبژێردران .

ئەردەشیر شەمس  ئاسن هەڵگری   ئێرانی لەکێبەرکێکانی ئولەمپیکی  پێشکسوەتەکانی جیهان  توانی میدالیای ێڕی  ئەم کێبەرکێیانە بە دەست بێنێ و ریکوردی جیهان  جێبەجێ بکات .

 

هەڵبژاردەی هاکی نێو هۆڵی ئێران  لە یەکەم  کێبەرکێی دا لە کێبەرکێکانی جامی گەلانی ئاسیا کە بەمیواندارەتیی  قەتەر خەریکە بەڕێوە دەچێت

 لەگەڵ  مالیزی  دیداری کرد و توانی ئەم تیمە   یازدە بەسەر سیفر شکست بدات  .

 

شاهوو جوانمەردی  سەرۆکی شاندی ئاسن هەڵگرتنی  پارێزگەی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ هەڵبژاردەی  ئێران بۆ ئامادەبوون لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی  تەمەن سەرۆکانی ئاسیا  ڕۆیشتە  تورکمەنستان  .

 

کەسرا ئەشرەفی  گەمیەوانی لاوی سنەیی بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کێبەرکێکانی  پاڵەوانەتی جیهان و ئاسیا  بۆ دووهەمین خولی ئوردوی تاقمی نەتەوەیی لە بەشی  کایاک  بانگ کرا  .

 

هەڵبژاردەی بیلیاردی  ئێران لە سێیەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی  سنوکەری پاڵەوانەتی ئاسیا  سێ جار سەرکەوت و جارێکیش  شکستی هێنا.

 

تیمی پرسپۆلیسی ئێران بە  ئەنجامی  وەک یەک  لەبەرامبەر تیمی ئەلهلالی  عەرەبستان  بەمەبەستی گەیشتن بە قۆناخی خەزفی  لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا هیوای بە ئەنجامی  یارییەکانی  تیمەکانی تاقمی چوارەمە.

 

دۆسیەی هەڵبژاردەی تکنواندۆی  ئێران لە تورنمنتی  ئازادی قەزاقستان  بە بەدەست هێنانی یازدە میدال  واتە شەش زێڕ و نۆ زێو  و یەک بورونز  داخرا.