چوونەسەری شاندەرەکانی بازرگانیی ئێران لە ساڵی 2017
نیسان 25, 2017 18:46 Asia/Tehran
بانکی جیهانی ڕایگەیاند شاندەری بازرگانی واوەناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی دووهەزارو حەڤدە باشتر بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێک دا بە ئاماژەدان بە باشتر بوونی شاندەرەکانی بازرگانیی ئێران پێداگری کرد : ئێران ڕەوتی هەناردەکردن و هاوردە کردنی خۆی بە باشتر کردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی دەلاقەی یەکە، هاسانتر کردووە.
بانکی جیهانی هەروەها لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە شاندەرەکانی هەڵس و کەوتی لۆجستیک ڕایگەیاند : پلەی ئێران لەم شاندەرە نێودەوڵەتییە 23 پلە بەرز بوەتەوە و ئەمە یەکەم جارە کە ڕەوتی دابەزینی پلەی ئێران لە ڕیزبەندی لوجستیکی وەستاوە.