نیسان 25, 2017 18:49 Asia/Tehran
  • فیستڤاڵی نەتەوەیی فەرشی دەستچن لە

جێگری کاروباری بازرگانی و گەشەی ئەو بوارە لە ڕێکخراوی پیشەسازی و کانگاو بازرگانیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: فیستڤاڵی نەتەوەیی فەرشی دەستچن بە بەشداریی بەرپرسانی پارێزگاو هەموو وڵات لەپێناو بەدیهاتنی ئابووری خۆڕاگری لە شاری تیکاب بەڕێوە دەچێت .

بەپێێ هەواڵی کوردپرێس، محەمەد دێهقان وتی: ئەم مێهرەجانە بە ئامانجی بەدیهاتنی ئابووری خۆڕاگری و بەهێز کردنی ئاستی فەرشی دەستکرد لە شاری تیکاب بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی مێهرەجانەکە ڕێکەوتی ١١ی گوڵان بەڕێوە دەچێت ئاشکراشی کرد: لە چالاکان و داڕێژەرانی فەرشی دەستکردی ناوچە کە لە بواری بەرهەم هێنان، پینەگەری، چلەکێشی، داڕشتن و دیزاینی فەرش و تەونەکەرەکان ڕێز دەگیردرێت.

دێهقان لە درێژەدا وتی هاوکات پیشانگایێکی فەرشیش لەگەڵ مێهرەجانەکە بەڕێوە دەچێت و ڕاشیگەیاند: لەم پیشانگایەدا ٢٥ تا ٣٠ ژووری بەرهەم‌هێنەرانی فەرش و پیشەکانی پەنادەستی فەرش دادەمەزرێن و پیشانگاکە تا ١٥ی گوڵان درێژەی دەبێت.

هەروەها لە کۆتاییشدا وتی: تیکاب وەکوو شارستانی پایلۆت لە بواری ئەبووری خۆڕاگری هەڵبژێردراوە و هەربۆیەش پیشانگای فەرش لەو شارەدا بەڕێوە دەچێت.