نیسان 25, 2017 19:58 Asia/Tehran
  • سەرتیپ دێهقان : بڕیارەکانی ئەمریکا دەتوانێ لێکەوتەو دەرەنجامی کۆنترۆڵ نەکراوی لێ بکەوێتەوە

وەزیری بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە هەڵوێست و ڕامیارکاریی واشینگتۆن بەرامبەر گۆڕانکاریەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی : دووپات بوونەوەی بڕیارەکانی پێشووی ئەمریکا لە خولی نوێی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا لەوانەیە لێکەوتەو دەرەنجامی کونترۆڵ نەکراوی لێ بکەوێتەوە .

سەردار سەرتیپ  حسێن دێهقان  وەزیری بەرەڤانیی ئێران  کە لەسەر بانگێشتنی ڕەسمیی سێرگێئی  شویگو  وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایشی و وتووێژ لەگەڵ  ژومارێک لە هاوتایانی خۆی  ڕۆژی  سێ شەممە گەیشتە مۆسکۆ، لەنێو کۆڕی پەیامنێران هەروەها وتیشی :  گۆڕانکاریی نوێی پێکهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەکانی دیکە و ڕەوشی سایبری  لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مۆسکۆ لێک دەدرێتەوە.

سەردار سەرتیپ دێهقان  وتیشی : ڕەوتی تەکفیری و تیرۆریزم لە سوریا ، یەمەن و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش لە فەرمانی کار دایە و ئەم پرسانە دەخرێنە بەرباس  هەتا بە لێک گەیینێکی گشتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بڕیار بدرێت.

سەردار سەرتیپ دێهقان هەروەها سەرباری بەشداریکردن ووتاردان لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاسایشی مۆسکو کە لە سبەینێ  چوارشەممە بە ئامادەبوونی نیزیکەی حەوتسەد کومپانی لەوان ئەندامانی شاندەکانی نوێنەرایەتی لە هەشتا وڵات ، 25 سەرپەرەستی شاند لە ئاستی وەزیرانی بەرگری ، سەروکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وفەرماندەرانی باڵای سەربازی دەست پێ دەکرێت، لەگەڵ ژومارێک لە هاوتاکانی خۆی دیدار و وتووێژ  دەکات .

سەرپەیڤ