نیسان 26, 2017 14:00 Asia/Tehran
  • کرانەوەی دەرگاکانی ئێران بەسەر دیکەی وڵاتانی جیهان دا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بازاڕی هەشتا ملوێنی و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دراوسێکانی دیکە بۆوێنە یەکێکە لە تایبەتمەندیە بازرگانیەکانی ئێران .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیبراهیم ڕەحیم پور، یاریدەری ئاسیاو ئەقیانوسیەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە لەدیدار لەگەڵ زەینولعابدین ڕەشید نوێنەری تایبەتی حکومەتی سەنگاپور لەتاران، وتی: یەکێک لە دەسکەوتەکانی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) کرانەوەی دەروازەکانی ئێران لەڕووی وڵاتانی دیکەی جیهان بووە.

ئیبراهیم رەحیم پور خوازیاری هەوڵی حکومەتی سەنگاپور بوو بۆ چارەسەریی کەندوکۆسپە بانکییەکان و هاندان و داکۆکی بازرگانانی سەنگاپوری بۆ هاوبەشی وسەرمایەنانەوە لە گەڵاڵە مەزنەکانی ئێراندا.

زەینولعابدین ڕەشید نوێنەری تایبەتی حکومەتی سەنگاپوریش لەو چاوپێکەوتنەدا ، ئاماژەی کردە سەفەری شاندە ئابووری و سیاسییەکانی وڵاتەکەی بۆ تاران و پێی داگرت لەسەر ئیرادەی حکومەتەکەی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگشت بواارەکاندا لەگەڵ ئێران.

نوێنەری تایبەتی حکومەتی سەنگاپور لەسەرووی شاندێکدا سەردانی ئێرانی کردووە.