پلەی یەکەمی پێشبڕکێی جیهانی قورئانی پیرۆز لەلایەن خانمێکی ئێرانیەوە
زێنەب محەممەدنژاد، لەمیانەی یەکەم خولی پێشبڕکێی جیهانیی قورئانی خانمان پلەی یەکەمی بەشی لەبەرکردنی گشت قورئانی بۆخۆی تەرخان دا .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یەکەم خولی پێشبڕکێی جیهانی قورئانی پیرۆزی خانمان هاوکات لەگەڵ سی و چوارەمین خولی پێشبڕکێی جیهانی قورئانی پیرۆز لە موسەلای تاران بەڕێوە چوو.
لە کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانەدا ، زەینەب محەممەد نژارد لەئێران، پلەی یەکەمی پێشبڕکێکان لە بەشی لەبەرکردنی گشت قورئانی پیرۆزی بەدەست هێناو پاش ناوبراو، سیلویا نارودت مونەوەرە لە ئەندۆنێزیا و زەینەب عەدنان محەممەد حەسەن لە ئێراق، پلەی دووهەم و سێهەمیان بەخۆ تەرخان دا.
زەینەب محەممەد نژاد ، تەنیا نوێنەری ئێران لە بەشی خانمانی ئەو خولەی پێشبڕکێکان بوو.
سی و چوارەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی قورئان لە٢٢ هەتا ٢٦ی ئاڤریل لە موسەلای ئیمام خومەینی(ڕە) لەتاران بەڕێوە چوو.