ئەمیر عەبدۆڵاهیان : رژیمی ناڕەوای ئیسرائیل جێگەیەکی لە داهاتووی ناوچەکەدا نیە
سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێودەولەتی پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی فەلەستین وتی : دوژمنانی ناوچە لە ئاکام دا ملکەچی ریگا چارەی ڕامیاری لە سووریا دەبن و بەڕاستی ڕژیمی ناڕەواو تیرۆریستی ئیسڕائیل جێگایەکی نابیت لە داهاتویی ناوچەکەدا .
بەگویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، '"حسین ئەمیر عەبدوڵاهیان " سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی پشتگری لە ئینتفازەی فەلەستین ڕۆژی جۆمعە پەلاماری سەربازی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سوریای شەرمەزار کرد و وتیشی : ئیدعای نادروستی ڕژیمی زایۆنی لە مەر بەرەنگار بوونەوەی حیزبۆڵا لە سوریا پاساودانیکە بۆ بنپیکردنی مافە نێو دەوڵەتییەکان .
ئەمیر عەبدۆڵاهیان بە هێنانە ئارای ئەوەی کە تیل ئەبیب لە دواهاتی یاری لەگەڵ ئاگر لە سوریا دا تێناگات ، بەڕاشکاوی وتی : حیزبۆڵا بە دەستەڵات لە ئاسایشی لوبنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی تەکفیری و زایۆنیستی پشتگری دەکات و ئێران شانازی دەکات بە ڕۆڵی بنیات نەری حیزبۆڵا لە ناوچە کە دا .