نیسان 28, 2017 20:50 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی پڕۆگرامی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەمەڕ پرسە کۆمەڵایەتیەکان

شەش بەربژارەکەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لەمیانەی یەکەمین مشتومڕی هەڵبژاردنەکانی خۆیان بەسەردێری کۆمەڵایەتی پڕۆگرامی خۆیان لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتی پرسە کۆمەڵایەتیەکان هێنایە باس .

" مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ئێواڕەی جۆمعە لە ەیکەمین مشت ومری هەڵبژاردنەکانی خۆی ،لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی گرنگترین هۆی خەڵکی نیشتە جێ دەوروبەری شارەکان لە ئێران دا وتی :  نیشتە جێ بوونی خەڵک لە دەوروبەری شارەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر گرفتەکانی کۆمەلایەتی ، فەرهەنگی و ئابووری و ڕێگا چارەی ئەوان گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتەکانی ئامادە کردنی زەمینەکان ،بە کارگرتنی دروستی سەرچاوەکانی ئاو و سرینەوەی ساراکان . " ئیبراهیم رەئیسی" وەکوو دووهەمین بەربژاری سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش لەبارەی بەرنامەکان و ڕێکارەکانی خۆی بۆ گەشەی دادگەری کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی مەودای نێوان چین وتۆێژەکان وتی دادگەری کۆمەڵایەتی یەکێ لە ئامانجە گرنگەکانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و ڕێکاری دەربازبوون لەو ، زۆرترکردنەوەی یارانەی چینەکانی خوارتری کۆمەڵگەو کەمکردنەوەی باج و پیتاکی مووچە بگیران بە داهاتیی کەمە . " مۆستەفا هاشمی تەبا" سێهەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش لەبارەی گەڵاڵەکەی بۆ چارە سەری گرفتی خانوو بە تایبەتی خانوو بۆ ژن و شووەکانی گەنج وتی : گرفتی خانوو ،بە بەدیهێنانی کاروپیشە ، دانی وام و رۆنانی خانووی چووک چارە سەر دەکرێت و بێ باشتربوونەوەی ئابووری و زۆرتر بوونەوەی داهاتی نیشتمانی ئەوە گونجاو نییە .

"حەسەن رۆحانی " چوارەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆارەتی ئێرانیش ڕێگا چارەی گرفتی زەواجکردنی گەنجان و زۆرتر بوونەوەی ڕادەی زەواجی پاوەجێی ،بەستراوە زانیوە بە هەبوونی کارو پیشە و وتی : ڕێگا چارەی مەسەلەکانی کۆمەڵایەتی و مەسەلەکانی دیکەیش ، بەدی هێنانی هیوا بە داهاتوویە و ئێستا بارودۆخی داهات دەستخستن لە ئاست کۆمەڵگە باشتر بۆتەوە و خەڵک و گەنجان هیوادارن بە داهاتوو .

"ئیسحاق جیهانگیری" پێنجەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش لە وڵامی پرسیار لە بارەی بەرنامی داهاوتیی بۆ کەمکردنی بۆرۆکراسی  و زۆرتر کردنی کارایی دەزگەکانی بەڕێوە بەرایەتی وتی : پێش نیازی هەر گەشەیەک ، زۆرتربونەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و ئاگاداری خەڵکە و لە چوار چێوەی زۆرتر کردنی ڕەزامەندی خەڵک دەبێ دەوڵەتی ئیلیکترۆنیک بە تەواوەتی جێبەجێبکرێتەوە . " محەممەد باقر قالیباف" شەشەمین بەر بژاری سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیش لە بارەی ڕێکار و بەرنامەکانی کاریگەر بۆ نەهێشتنەوەی کێشەکانی ژینگەیی و تەپ وتۆزەکان وتی : ئەمڕۆکە قەیرانەکانی ئابووری و پرسی قەیرانی ژینگە یش لە گرفتەکانی جیددی ئێرانن و هۆی تەپ وتۆزەکانی دەرەوەیی ، نێو خۆییە و بە هۆی لاوازی بەڕێوە بەرایەتییە . شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هەر وەها دەستیان دایە ڕەخنە گرتن وهێنانە ئارای  بابەتەکانی تر بە شێوەی جیا جیا لە ماوەی دیاریکراوە و بەشێوەی یەکسان .دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ١٩ مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ