نیسان 29, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • سەردار پاکپور:  ئێران، وڵاتێکی هێمنی ناوچەیە

فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، وتی: ئێران لەناوچەی ئاڵۆزکاو و ناهێمندا، لەسای خواوەندەوە ، وڵاتێکی هێمن لەو ناوچەیە.

بەپێی ڕ اپۆری سپانیوز، سەردار محەممەد پاکپور فەرماندەری هێزی زەوینیی سپا رۆژی شەممە لەتاران وێڕای ڕێزگرتن لەیادی سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامی کە لەسەر سنوری پاکستان شەهیدکران، وتی: ئاسایشی ئێستای ئێرانی ئیسلامی ، لەسای هەوڵ و کۆشش و ئازایەتی و فیداکاریی شەهیدانێکە کە گیانیان لەپێناو جێگیرکردنی ئاسایشی پاوەجێ لەسەر سنوورەکان بەخت کرد.

شەوی چوارشەممەی ڕابردوو(٢٦ی ئاڤریل) دوابەدوای بۆسەنانەوەی تیرۆریستان لەسەر سنووری ئێران لەگەڵ پاکستان، دە سنورپارێزی ناوچەی "میرجاوە"ی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لەکاتی گەشتلێداندا شەهید کران.

گرووپی تەکفیری جیش الظلم بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی گرتە ئەستۆ.

سەردار پاکپور لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: شەهیدان لەگشت حەز و خواستە دنیاییەکانیان چاوپۆشیان کرد هەتا لە سەرزەوینی ئیسلام، شۆڕشی ئیسلامی، وەلایەت و هەرێمی ئالوبەیت(ع) بەرەڤانی بکەن.

فەرماندەری هێزی زەوینیی سپا هەروەها پێی داگرت: ئەمڕۆ ئیستکباری جیهانی و کۆنەپەرستانی ناوچە بەدەکارگرتنی هەموو ئامراز و توانایان لەدووی هێنانەدی ناهێمنی لەئێراندان بەڵام بەهۆی ئازایەتی و بوێری خەباتکاران و فیداکاریی ئیسارگەرانەیان، پیلانگێڕیی دوژمنان بێ ئاکام دەبێ.