نیسان 29, 2017 18:35 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بۆ درێژەی هاوکارییە ناڤۆکییەکان

وتەبێژ و یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆکاروباری نێودەڵەتی و مافەوانی و بەرپرسانی باڵای بەشگەی حکومەتیی ڕووس ئەتۆم لەسەر بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی هاوپێوەند بەهاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەشی دیپلۆماسی میدیایی باڵوێزخانەی ئێران لەڕووسیا رۆژی شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە دانوستانەکانی بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژ و یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و مافەوانی لەگەڵ ئالێکسی لیخاچۆف بەرپرس و نیکۆلای ئێسپاسکی یاریدەری نێودەوڵەتی بەشگەی حکومەتیی ڕووس ئەتۆم ڕێککەوتن کرا، شاندگەلێک لەدوو وڵات بۆ پێوشوێن گرتنی پرسە گرینگەکان سەردانی تاران ومۆسکۆ بکەن.

ئێران و ڕووسیا لە١٥مانگی ڕابردوودا بۆ پەرەی هاوکاییە دوو قۆڵییەکان لەبواری ناڤۆکی چەندین ڕێککەوتنیان ئەنجام دا.

چێکردن و خرانەگەڕی یەکەی یەکەمی هێزگەی بوشەهر بەهاوکاری ڕووسیا ئەنجامی گرت و یەکەکانی دووهەم و سێهەمیش بەهاوبەشی ئەو وڵاتە و هاوکاری بەشگە ئێرانیەکان دەس پێ کراوە.

ڕووسیا لە پیشەسازی چێکردنی هێزگەی ناڤۆکی، یەک لە پێشەنگان لەئاستی جیهان دایەو زۆربەی ئەو وڵاتانەی ئێستا خەریکی سازکردنی هێزگەی ئەتۆمین بۆ وێنە چین وهیندستان لەگەڵ ڕووسەکاندا هاوبەشن.

سەرپەیڤ