نیسان 29, 2017 19:15 Asia/Tehran
  • ئامادەیی یەکیەتی ئوروپا بۆ هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ ئێران

کومیسری وزەی یەکیەتی ئوروپا وێڕای ڕاگەیاندنی هۆگری بە هاوکاری لەگەڵ ئێران لە بەشی وزەی ناڤۆکی ، لەگەشەی سەتی سێسەدی هەناردەکانی ئێران بۆ یەکیەتی ئوروپا دوای جێ بەجێ کرانی بەرنامەی گشتداگری بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،" میگوئیل ئاریاس کانتە" ئەمڕۆ شەممە لە یەکەمین کۆبوونەوەی تیجاری ئێران ویەکیەتی ئوروپا ، لە بەشی وزەی پاوەجیی لە تاران وتی: ڕیککەوتنی ناڤۆکی ، بواری بۆ هاوکاری ودەسپێکردنەوەی هاوکاریەکانی ئێران ویەکیەتی ئوروپا هەموار کردووە. کومیسری یەکیەتی ئوروپا هەروەها وتی: دوای جێ بەجێ کرانی بەرجام ، تیجارەتی ئێران ویەکیەتی ئوروپا سەتی حەفتاو نۆ وهەناردەی ئێران بۆ ئوروپا سەتی سێسەد پەرەی هەبوو. " کانتە" بە پیداگری لەسەر پشتیوانی یەکیەتی ئوروپا لە بەرجام ، وتی: لە سالی دووهەزاروشازدە یەکیەتی ئوروپا وئێران هاوکاری زۆریان لە بەشە جۆربەجۆرەکان دەسپێکردووە و گرێبەستی زۆریان واژۆ کرد. ناوبراو هێواداری دەربڕی: یەکەمین کۆبوونەوەی تیجاری ئێران ویەکیەتی ئوروپا لە بەشی وزەی پاوەجیی بتوانێ بواروبەستێن بۆ پێوەندی ئێران وئوروپا لە بەشی وزە پاک وخاینەکان دابین بکات. یەکەمین کۆبوونەوەی تیجاری ئێڕان ویەکیەتی ئوروپا لە بەشی وزە ی پاوەجیی ئەمڕۆ شەممە بە بەشداری حەمیدی چیت چیا ن وەزیری وزەی ئێران ، نوێنەرانی کومسیۆنی وزەی یەکیەتی ئوروپا وئاژانسی نێودەوڵەتی وزەکانی تەجدید پەزیر لە تاران بەڕێوەچوو.