نیسان 29, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • پیداگری نوێنەرانی بەلوچستان پاکستان بۆدامەزرانی هێوری لە ناوچەسنووریەکان لەگەڵ ئێران

نوێنەرانی ئیالەتی بەلوچستانی پاکستان لەسەر دامەزرانی ئەمنیەت لە ناوچە سنووریەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی پەرلەمانی ئیالەتی بەلوچستانی پاکستان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند : ئەمنیەتی سنوورەکانی نێوان ئێران وپاکستان یەکەمین وگرینگترین پێش مەرجی پەرەی پێوەندی ئابووری وتیجاری نێوان دوو وڵاتی دراوسێییە،وپێویستی هەیە ، هێزەکانی پاکستان هەوڵی زۆرتر بۆ بەهێزتر بوونی ئەمنیەتی ناوچە سنووریەکان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات. " مەنزور ئەحمەد کاکر" یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئیالەتی بەلوچستانی پاکستان ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، وێڕای دەبڕینی داخ ومەخابن لە شەهید بوونی کۆڕیک لە سنوورڤانانی ئێران لە نێزیک سنووری پاکستان وتی: ئەمە ددابێکی نێودەوڵەتیە کە سنوورە هێمنەکان ، دەبێتە هۆی ڕەونەق وبرەوپیدانی هاوکاریەکانی ئابووری وتیجارەتی دوو لایەنەی نێوان وڵاتانی دوو لایەنی سنوورەکان. " عەبدولمالیک بەلوچ" سەروەزیری پێشووی ئیالەتی بەلوچستان ولە ئەندامانی پایەبەرزی پەرلەمانی ئیالەتی یش پیداگری کرد ، دابین کردنی ئەمنیەتی سنوورەکانی ئێران وپاکستان ، پێویستیکی حاشا هەڵنەگرە بۆ گەشەی هاوکاریەکانی تیجاری نێوان دوو وڵات. شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە لە هەڵمەتی بوسە نانەوەی تاقمە ترۆریستەکان لە خالی سێفری سنووری ئێران لەگەڵ پاکستان ، دەکەس لە سنوورڤانانی ناوچەی " میرجاوە "ی سەربە پارێزگەی سیستان وبەلوچستانی ئێران لە کاتی گشت لیدان شەهید بوون. تاقمۆکەی تەکفیری "جیش ئەلزولم" بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە ترۆریستیەی گرتە ئەستۆ.