ڕۆحانی: سپای پاسداران دەبێ هەروەک جاران سەرچاوەی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە بێ
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی پاسدار پێی داگرت: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی دەبێ هەر بە مەعنەوییەت، نیازپاکی، سەربەرزی و سەربەستییەوە درێژە بدات بە ڕێگای مەعنەوییەت و ئازادیخوازیی خۆی و ببێتە مایەی شانازی بۆ نیزام و سەرچاوەی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی سێهەمی شەعبان ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکان و ڕۆژی پاسدار ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕۆژی پاسدار ڕۆژی ڕێزگرتن لە ئازاترین و جوامێرترین پاسداران، سەربەرز و مەزنایەتیی ئیسلام و ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانە.
ڕۆحانی وتیشی: ڕۆژاوای پاسدار هەلێکی باش بوو بۆ ڕێزگرتن لەو مرۆڤە فیداکارانەی کە هێنانەدیی پڕ بایەخترین مانا و ناوەرۆکە ئیلاهییەکانیان کردووە بە سەرچەشنی ژیانی خۆیان و لە بەر تیشکی فەرهەنگی بەرز و پڕ بایەخی ڕێبازی عاشوورا و بە مەنشی حسێنییەوە (ع)، ویست و ورەی ئینقلابی و هاوڕێیەتی بە دڵ و گیان لەگەڵ دەوڵەت و گەل، لە بەجێ هێنانی فەرمانبەرێتییە هەستیار و گرینگەکانیان، کارنامەیەکی درەوشاوە و جێی شانازییان ئافراندووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها کانیاوی مەعنەوییەتی هەڵقوڵیو لە دڵ و گیانی پاسداران و هەروەها سەرچاوە و پێگەی کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکانی بە تایبەتمەندیی بێ وینەی ئەم هێزە بەتوانایە زانی و وپێی داگرت: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەردەوام ڕیسالەتێکی نیشتمانی و پێگەیەکی واوەتر لە بەسراوە بوون بە حیزب یان ڕەوتێکی هەبووە و هەیەتی و لە ڕاستیدا هی هەموو گەلە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئاپریلی ٢٠١٧ بەرامبەر بە سێهەمی شەعبانی ١٤٣٨ی کۆچی ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان و ڕۆژی پاسدار.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ڕۆژە لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.