May 20, 2017 09:36 Asia/Tehran
  •  ڕەنگدانەوەی حیماسەی هەڵبژاردنەکانی خەڵکی ئێران لە میدیا جۆر بەجۆرەکانی جیهان

میدیا جۆر بە جۆرە رۆژئاواییەکان بە دەسپێکرانی هەڵبژاردنەکان لە ئێران ، گرنگایەتی ڕیزەکانی دوور و درێژ لە شۆینی وەرگرتنی دەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانیان بۆ لاگرانی خۆیان لێکداوەتەوە . هەرلەم چوار چێوەیە ،هەواڵنێری تەلەفەزیۆنی سوئیسرا ڕاپۆرتی دا : ڕیزەکانی دوورو درێژ لەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان باس لە بەشداری باڵای خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دەکات .

هەواڵنیری کەنالی تەلەفەزیۆنی " ئۆئارئیف" ی نەمسایش لە تاران ڕاپۆرتی داوە: بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی ئەم خوولە یەکجار  چارەنووس ساز و باڵایە ، زیاتر لە پەنجاوشەش ملوێن شارومەندی ئێرانی خاوەن مەرج بۆ دەنگدانن و هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ، بریارێکی چارەنووس ساز و ڕاستەقینەیە بۆ زۆریک  لە ئێرانییەکان  .

کەناڵی تەلەفەزیۆنی "فرانس بیست و چوار" یش ڕادەی بەشداری چین و تویژە جۆر بەجۆرەکانی خەڵکی بە ڕیزی دوورو درێژ لە بنکەکانی دەنگدانی وەک یەکێ لە خالە زەقەکانیی دوازدەهەمین خوولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی زانیوە . ماڵپەری ڕادیۆ "ئینترفرانس" لە فەرەنسا یش رۆژی هەینی لە ووتارێکدا بە قەلەمی "کلمانس فولدا "بە سەردێری "ئایا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دەتوانێ کارتێکەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا هەبێت ؟" نووسی: کارتێکەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە رۆژی هەینیدا ،واوەترە لە مەسەلە نێو خۆییەکان و بابەت ومەسەلە نێودەوڵەتییەکانیش دەخاتە ژێر کارتێکەری خۆی دا . هەواڵدەری فەرەنسەیش لە ڕاپۆرتێک دا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران نووسی : حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی ، رێبەری بالای ئێران چەند خوولەکێک  دوای دەستپێکرانی کاری ناوەندەکانی دەنگ وەرگرتن، دەنگی خۆیان خستە نێو سندووق و وتی : "چارەنووسی وڵات لە نێو دەستی خەڵکی ئێران دایە ".

هەر لەم حالە دا کەنالی تەلەفەزیۆنی "سی ئین ئین" ،باسی بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێرانی کردووە لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بۆ لاگرانی خۆی و ڕایگەیاند ساعەتی دەنگ وەرگرتن لە ئێران چەند جار درێژ بۆتەوە تا بە ملوینان ئیرانی کە لە ڕیزەکانی دوورو درێژ دابوون ،بتوانن دەنگی خۆیان لە دوازدەهەمین خوولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بخەنە نێو سندووقی دەنگدان .

هاوڕەوتیش میدیا عەرەبیەکانیش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یان بڵاو کردۆتەوە . ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەلعەخبار نووسی : هەمووان چاوەڕین تاکوو بزانن لەم قۆناخە هەستیارەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچە ، ناوی چ کەسێک لە سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان دێتە دەر . ڕۆژنامەی عەرەب زمانی ڕایئەلیۆم، چاپی لەندەن یش بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، لە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو گەورەترین دەستەڵاتی ناوچەیی لە رۆژ ئاوای ئاسیا ناوی برد .

 

سەرپەیڤ