May 21, 2017 12:13 Asia/Tehran
  • ویلایەتی :  بەشداری خەڵک ؛ هۆکاری سەرەکیی هێزمەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران

بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیستراتژیکی کۆگەی دیاری کردنی نیزامی ئێران ، وتی : گرینگترین هۆی هێزمەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە لە گۆڕەپانی بەرگری پیرۆز و بنیاتنانەوە و سیاسیە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی سەدا و سیما عەلی ئەکبەری  ویلایەتی   سەرۆکی ناوەندی لێکوڵینەوەکانی  ئیستراتژیکی  کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندی نیزامی  ئێران   ڕۆژی شەمە لە وتوێوژیدا  لە گەڵ کاناڵی یەکی سەدا و سیمای ئێران وتیشی  :بەشداری زیاتر لە حەفتا لە سەدی  خاوەن  مەرجی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی ئێران و هەروەها   بەشداری  ئێرانیەکانی  دانیشتووی زیاتر لە 100 وڵاتی  جیهان  نیشان ئەدات  کە ئێران   دەستی گەیشتووە بە ڕێکوردێکی باشی جیهانی و ناوچەیی  لە بواری  بەشداری جەماوەریی .

عەلی ئەکبەری ویلایەتی   هەروەها  بەشداری حیماسی خەڵکی  ئێران لە پای  سەندوقەکانی دەنگ دانی ، وڵامێکی بە بڕشتانە و دەمکوتکەرانە  بە دوژمنان زانی  و وتیشی  : کەشی  ئاوەڵای سیاسی  و پێشوازیی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان  نیشاندەری ئەوەیە کە خەڵک بە تێپەڕ بوونی زیاتر لە چل ساڵ لە ئینقلابی ئیسلامی هەروا هۆگری  نیزامی   ئیسلامی ئێرانن .

سەرۆکی ناوەندی  لێکوڵینەوەکانی  ئیستراتژیکی کۆگەی   دیاری کرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران هەروەها وتی : یەکریز و یەکدەنگی  نیشتمانی   لە کۆمار ی ئیسلامی ئێراندا هەروەها نیشانی  دا کە ئەو تێڕوڕیزمەی وا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە  پشتیوانی ئەمریکا و زایونیزم لە ناوچە  بە دی هاتووە  شکست ئەدەن . 

دوازدەهەمین  خولی  هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کومریەتی ئێران   ڕۆژی هەینی  19 مای  لە ئێران و زیاتر  لە سەد  وڵاتی جیهان بە بەشداری  70 لە سەدی  خەڵک  بەڕێوە چوو .  بە پێی ئەو هەڵبژاردنە ،حەسەنی ڕوحانی  بە زیاتر  لە 23 ملوێن دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  هەڵبژێردرا .

سەرپەیڤ