59له سه‌دی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کردووه
پارێزگاری کوردستان ڕایگه‌یاند که ۵۹ له سه‌دی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ۲۹ی گوڵانیان کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول محه‌مه‌د زاهدی دوێنێ ئێواره وتی: سه‌رجه‌م ۶۹۴ هه‌زار و ۳۷ ده‌نگ له کوردستاندا دراوه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی ۷۳ له سه‌دی ده‌نگه‌کان، که ده‌کاته ۴۶۷ هه‌زار و ۷۰۰ ده‌نگی له کوردستان به ده‌ست هێناوه، که‌سی دووهه‌م ڕه‌ئیسی بوو که ۲۴ له سه‌دی ده‌نگه‌کان (۱۵۵ هه‌زار ۳۶ ده‌نگ)ی به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و وتیشی : به نیسبه‌ت ساڵی ۹۲وه ئاستی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان ۶ له سه‌د که‌می کردووه. له شاری سه‌قز ۸۱ له سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگیان به حه‌سه‌ن ڕۆحانی داوه.
زاهدی وتی: به نیسبه‌ت ساڵی ۹۲وه‌وه ده‌نگه‌کانی دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی ۲ له سه‌د له کوردستاندا زیادی کردووه. سه‌رجه‌م یه‌ک ملیۆن و ۱۸۱ هه‌زار و ۸۸۳ که‌س له کوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
شایانی باسه که ڕۆژی ۲۹ گوڵان هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران و ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کان به‌ڕێوه چوو، له‌م خوله‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی به ۲۳ ملیۆن ده‌نگ بووه دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران.