ئێران ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌یه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی وتارێکدا له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی نوێ نووسی: تاران ئاماده‌ی دانوستانه تاکوو کێشه‌کانی ناوچه‌که به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری دۆناڵد ترامپ بۆ سعوودیه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی وتارێکدا له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی نوێ نووسی: تاران ئاماده‌ی دانوستانه تاکوو کێشه‌کانی ناوچه‌که به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێران ئامادیه تاکوو بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له ناوچه‌که‌دا هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێت. قه‌یرانی یه‌مه‌ن، سووریا و به‌حره‌ین سیمایه‌کی زۆر ناشرینی له جیهانی ئیسلام دروست کردووه. چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به پشتیوانی کردن له توندڕه‌وی بوونه‌ته هۆی په‌ره‌دان به شه‌ڕ و ناکۆکی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
زه‌ریف له درێژدا ئاماژه‌ی دا: یه‌کێک له‌م پیلانانه ئێران هه‌راسییه، له هه‌رچی توانی خۆیانه بۆ ناشرین کردنی ئێران که‌ڵک ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێران له‌گه‌ڵ جیهان به ڕێککه‌وتن گه‌یشتووه ئه‌م کاره سوودی نه‌ماوه، ئه‌وان ناتوانن به ناشیرین کردنی ئێران سیمای دیکتاتۆڕی خۆیان بشارنه‌وه. ئه‌م کاره ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی رژیمی زایۆنییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتاییدا نووسی: ئێمه داوا له عه‌ره‌بستان ده‌که‌ین که ده‌ست له‌م کارانه هه‌ڵبگرێت، عه‌ربستان به پشتیوانی کردن له تاقمێکی بچوک له ناوچه‌که ده‌یه‌وێت ماڤی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که که داوای ئازادی و دیموکڕاسی ده‌که‌ن پێشل بکات. ئێمه دیسان ڕایده‌گه‌یه‌نین که ئێران ئاماده‌یه تاکوو له سه‌ر میزی گفتوگۆ و دانوستان کۆ ببێته‌وه تاکوو جارێکی دیکه ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که بگه‌ڕێته‌وه.