May 21, 2017 17:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرتیپ جەزایری بەرامبەر بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: چاوەڕوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەرۆک کۆماری ئێران، دەربڕی تێ نەگەییشتنی کاربەدەستانی ئەمریکا لە مکۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سەرکەوتنی حەسەنی ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ڕایسپارد هەتا خۆی وتەنی بە هەڵوێستی ئێران لە هەمبەر حیزبوڵڵای لوبنان دا بچێتەوەو تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران ڕابگرێت.

ئەم وتانە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕەوتی گەشتەکەی دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕیاز، چەند گرێبەستی سەربازی و بازرگانی لەوانە گرێبەستی فرۆشتنی سەدودە ملیارد دۆلار چەکی ئەمریکی بە عەرەبستان، واژۆ کراوە. وەک زۆربەی وڵاتانی جیهانیش باسی دەکەن، عەرەبستان لایەنگری سەرەکیی تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەکەو بنێری تیرۆریستان بۆ سەرتاسەری جیهانە بە بەربڵاوی.

سەرداری سەرتیپ مەسعود جەزایری وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتیشی: خۆڕاگریی ناوچەکە ئەمڕۆ لە باشترین هەل و مەرج دایەو دەتوانێ لە بەرامبەر هەنگاوە سەربازی و تیرۆریستییەکان بە باشی بجوڵێتەوە.

سەرداری سەرتیپ مەسعود جەزایری پێی داگرت: تەنیا ڕێگای ئاشتی و ئەهوەنی لە ناوچەکەدا، چوونەدەرەوەی ئەمریکاو وازهێنانی ڕژێمە پێوەبەستراوو گوێ لە مستەکانی ناوچەکە لە هێرشی دەست درێژکارانەو تیرۆریستیی دژی وڵاتانی سەربەخۆیە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەت و ئامانجی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوونە، وتیشی: لەم هەل و مەرجەی سەردەمی جیهان و ناوچەکەدا ، بەردەوام کردن و خێرا کردنەوەی ڕەوتی ئامانجی بەرگریکارانە، لەوانە سیستێمەکانی بەرەڤانیی موشەکی لەو ئەوبەرایەتییانەی ئێران دێنە ئەژمار.