May 23, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • چەواشەکارییەکانی ترەمپ و نەتانیاهوو دژ بە ئێران  بە هێنانە ئارای بانگەشەگەلی بێ بنەما

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە قودسی داگیرکراو وتی: توندتر کرانی سیاسەتی دوژمنکارانەی واشینگتۆن دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسن دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "بنیامین نەتانیاهوو" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەم بانگەشەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە تیرۆریزم دەکات، خوازیاری هاوکاریی ئیسراییل و ئەمریکا  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بوو.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها لە دەسپێکی ئەو کۆبوونەوە رۆژنامەوانییەدا لە کاتی بەخێرهاتن کردنی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر هاتنی بۆ قودسی داگیرکراو، بانگەشەی کرد: ئەم شارە پێتەختی تاهەتایی ئیسراییلە.
ترەمپیش لەم کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەدا بانگەشەی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکە لە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بانگەشە بێ بنەما و دووپات کراوەکانی ترەمپ و نەتانیاهوو دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هەمان پرۆسەی تۆقاندن لە ئێران بووە کە سەرانی ئەمریکا و عەرەبستان لە دیداری ئەم هەفتەی ترەمپ لە ڕیاز پێ و شوێنیان گرتووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆیدا ڕۆژی شەممە گەیشتە ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سەعوودی و لە کۆبوونەوەی بەناو وڵاتانی ئیسلامی و ئەمریکا بەشداریی کرد.
بە وتەی کاربەدەستێکی کۆشکی سپی، ئامانجی ترەمپ لە سەردان کردنی عەرەبستانی سەعوودی، تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە کە دەورێکی بەرچاو لە خەباتی دژ بە تیرۆریستان لە ناوچەکەدا دەگێڕێ.

سەرپەیڤ